به‌ وێنه‌.. له‌ خورماتوو ماڵى هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ى كورد ته‌قێنرايه‌وه‌

ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى ماڵى هاووڵاتييه‌كى كورديان ته‌قانده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كى كۆمارى شارۆچكه‌ى خورماتوو، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى ماڵى هاووڵاتييه‌كى كورديان ته‌قانده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى چالاكانى كورد له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، ميليشياكان ماڵى هاووڵاتى (كه‌ريم به‌كر)يان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نزيك مزگه‌وتى ستار.

دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، شارۆچكه‌ى خورماتوو رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى وێرانكارى و تاڵانكردن و سووتاندنى ماڵه‌ كورده‌كان بووه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆى ده‌ستدرێژى چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌ هه‌زاران هاووڵاتى كوردى شارۆچكه‌كه‌ ئاواره‌ بوونه‌.