له كه‌ركووك حه‌شدى شه‌عبى زه‌وى به‌سه‌ر چه‌كدارانيدا دابه‌ش ده‌كات
ژماره‌يه‌ك پارچه زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى چه‌كداره كوژاوه‌كانى حه‌شدى شه‌عبيدا دابه‌ش كرد
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى كه‌ركووكى لقى باكوورى رێكخراوى به‌در، ژماره‌يه‌ك پارچه زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى چه‌كداره كوژاوه‌كانى حه‌شدى شه‌عبيدا دابه‌ش كرد.
ئاژانسى راگه‌ياندنى كه‌ركووك (MAK)، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 6ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، له شارى كه‌ركووك، له رێوڕه‌سمێكدا رێكخراوى به‌در ژماره‌يه‌ك پارچه زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى ئه‌و چه‌كدارانه‌دا دابه‌شكرد، كه له ئاكامى شه‌ڕه‌كانى ئه‌م دواييه كوژران.
له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدى توركمانى ده‌ستيانكردووه به سڕينه‌وه‌ى مۆركى كورديى شارى كه‌ركووك و دواى ئاواره‌كردنى ده‌يان هه‌زار خێزانى كوردى شاره‌كه له ئێستادا سه‌رقاڵى نيشته‌جێكردنى كه‌سوكارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبين له شاره‌كه.
به گوێره‌ى بڕيارى حكومه‌تى به‌غدا، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بۆيان هه‌يه ماڵيان بگوازنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ى تێياندا له ئه‌ركدان.
بڕيارى دابه‌شكردنى زه‌وى له 29ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017ه‌وه له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ده‌ركراوه و به گوێره‌ى بڕياره‌كه كه‌سوكارى هه‌ر كوژراوێكى حه‌شدى شه‌عبى بۆيان هه‌يه پارچه‌يه‌ك زه‌وى وه‌ربگرن.




