ئازەرینکا لەبەر منداڵەکەی لە پاڵەوانێتی ئوستڕاڵیای کراوە کشایەوە
سەرەڕای ئەوەی بلیتێکی بەشداریکردنی پێدرابوو
K24- هەولێر
ڤیکتۆریا ئازەرینکا لەبەر منداڵەکەی بەشداریی پاڵەوانێتی ئوستڕاڵیای کراوە ناکات.
ئازەرینکای خانمەتێنسزانی بیلاڕووسی کە پێشتر دوو جار بووەتە پاڵەوانی ئوستڕاڵیای کراوە، سەرەڕای ئەوەی بلیتێکی بەشداریکردنی لەلایەن سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتییەکە پێدرا، کەچی بەهۆی کوڕە تازە لەدایکبووەکەی بڕیاری دا بەشداریی پاڵەوانێتییەکە نەکات و ئاگاداری کوڕەکەی بێت،
سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتی ئوستڕاڵیای کراوە کە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێدەکات، بڕیاریان دا تۆملیانۆڤیچی خانمەتێنسزانی ئوستڕالی لە شوێنی ئازەرینکا داوەتی پاڵەوانێتییەکە بکەن.