هانده‌ران و میدیاكانی مه‌درید تاوانباری سه‌ره‌كی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
به‌هۆكاری 2 گۆڵه‌كه‌ی سێلتا فیگۆ و ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌زانن
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ، جارێكی دیكه هانده‌ران و میدیاكان به‌لێشاو هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر زێدان و پێكهاته‌كه‌ی ده‌ستپێكرد، له نێویاندا مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی به تاوانبار و هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه وه‌سف ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مارسێلۆ هۆكار بوو بۆ هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی سێلتا ڤیگۆ، هه‌ڵبه‌ت شكسته گه‌وره‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له چامپیۆنزلیگیان خسته ئه‌ستۆی مارسێلۆ كه زۆرینه‌ی بڕین و لێدانه‌كانی نادروست بووه.
به گوێره‌ی ئامارێكی ئاس، مارسێلۆ ئه‌م وه‌رزه 375 لێدانی به‌ناڕێكی و نادروستی جێبه‌جێ كردووه، ته‌نانه‌ت له گێمی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ی جیرۆنا 11 لێدانی به‌هه‌ڵه جێبه‌جێكرد، به‌م هۆیه‌وه ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دۆڕاند.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی مارسێلۆ بیر له (تیۆ هێرناندێز) ده‌كات كه ته‌مه‌نی بچووكتره و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی داناوه.
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ، باڵی چه‌پی مارسێلۆ به‌هۆی ئاستبه‌رزی و به‌هره‌ی نێیمار و مباپێ ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات، له لالیگا پۆلێنی چواره‌می به 32 خاڵ گرتووه و به جیاوازی 16 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره.