بارسێلۆنا 10 زانیاری دهگمهنی لەسەر کۆتینھۆ بڵاوکردەوە
كاتێك بارسێلۆنا یهكهم ناسناوی چامپیۆنزلیگی برد، كۆتینهۆ تهمهنی 24 رۆژ بوو
ئاسوودەیی و دڵخۆشییەکی زۆر لە ئێستادا باڵی بەسەر ھەواداران و بەرپرسانی کارگێری بارسێلۆناوە داکیشاوە، چونکە دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەن كه 6 مانگ خایاندا، دواجار گرێبهستی فلیپی كۆتینهۆی برازیلی لە لیڤەرپوولەوە بۆ بلاوگرانە بەسەرکەوتووی کۆتایی ھات، لهم نێوهندهدا بارسا 10 زانیاری لەسەر لاوە بڕازیلیە 25 ساڵیەکە بڵاوکردەوە.
1ـ کۆتینھۆ لە 12 حوزەیرانی 1992 لە شاری ریۆ دی جانێرۆی بڕازیلی لە دایکبووە، كۆتینهۆ ئهوكات تەمەنی 24 رۆژ بووە كاتێك بارسێلۆنا یەکەم ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردۆتەوە، ئێستا له یانهكهی هاوتهمهنه لهگهڵ سێرجی رۆبێرتۆ و تێریشتیگن.
2ـ کۆتینھۆ، 337 یاریی ئەنجام داوە، 305 یاریی لەسەر ئاستی یانەکان و 32 یاریش بۆ ھەڵبژاردەی برازیل، بەڵام 77 گۆڵی تۆمار کردووە.
3ـ لەوەرزی رابردوو دا, واتا 2016 ـ 2017 زیاتر لە ھەر یاریزانێک لە پرێمەرلیگ گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمار کردووە، کە 6 گۆڵی تۆمار کردووە لەوانەش 3 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ بووە.
4ـ كۆتینهۆ ھاورێی لویس سوارێزی ھێرشبەری ئێستای بارسێلۆنا و رابردووی لیڤەرپوولە، پاولینھۆ و رافیناش لە ھەڵبژاردەگەی ھاورێنە لە یانەتازەکەشیان ھاوشانینە.
5ـ لە ماوەی یاریی کردنی دا تائێستا لە یانە وھەڵبژاردەکەی لە ژێر سەرپەرشتی 16 راھێنەری جیاواز دا یاریی کردووە، دیارتینیان رافایل بێنێتز لە ئینتهر میلان، لویز فلیپ سکۆلاری لە برازیل و یۆرگن کلۆپ لە لیڤەرپول.
6ـ كۆتینهۆ تەنیا یەک یاریی لە یاریگای کامپ نو ئەنجامداوە، کاتێک یانەی ئیسپانیۆل میوانی بارسێلۆنا بوو, لە 5 ئایاری 2012 لە خولەکی 65 كۆتینهۆ ھاتە شوێنی ئەلڤارۆ ڤازکێز، بارسا بە ئەنجامی 4 ـ 0 لە یارییەک دا براوە بوو، ئهوكات كۆتینهۆ بهخواستن یاری بۆ ئیسپانیۆل دهكرد.
7ـ جارێکیتر کۆتینھۆ بۆ لیڤەرپول لە دژی بارسلێۆنا یاریی کردووە، لە یارییەکی دۆستانە دا یانە ئینگلیزیەکە بە ئەنجامی 4 ـ 0 براوە بووە.
8ـ کۆتینھۆ لەگەڵ لیڤەرپوول ھیچ ناسناوێکی نەبردەوە، بەڵام لەگەڵ ئینتهر میلان خاوەنی دوو ناسناوە ئەوانیش جامی ئیتاڵیا و سووپەری ئیتاڵیا بوون، لەگەڵ برازیلیش پاڵەوانی جامی جیھانی بۆ خوار تەمەن 20 ساڵانە.
9ـ وەرزی 2015 ـ 2016 كۆتینهۆ بە باشترین یاریزانی لیڤەرپول دەستنیشانکرا کە پێشووتر سوارێزی ھاورێی 2 جار ئەم ناسناوەی لەگەڵ ئەم یانەیە بردۆتەوە.
10- لە تەمەنی 14 ساڵیەوە چاوی بە خێزانەکەی دەکەوێت ئێستاشی لەگەڵ دابێت بەیەکەوەن، لە 2012 ھاوسەرگیریان کرد لە 2015 کچێکیان بوو ناویاننا ماریا.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
.jpg)