ڤالڤێردی لە کوێ یاریی بە کۆتینهۆ دەکات؟
یەکەم لێدوانی ڤالڤێردی لەبارەی کۆتینهۆوە
K24- هەولێر
ئێرنیسۆ ڤالڤێردی دوای سەرکەوتنەکەیان بەسەر لیڤانتی بۆیەکەمجار لە دوای گواستنەوەی کۆتینهۆ قسەی لەبارەی یاریزانە بڕازیلییەکە کرد و گوتی کۆتینهۆ دەتوانێت لە چەندان سوێنی ناو یاریگە یاریی بکات و هیواشی خواست زوو لەگەڵ شێوازی یاریکردنی بارسێلۆنا بگونجێت.
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی
'کۆتینهۆ زۆر سوودی بۆ ئێمە دەبێت، ئەو دەزانێت چۆن دەگاتە گۆڵ و خاوەنی شووتێکی یەکلا کەرەوە و بە دیقەتە، هەروەها دەبیتە هۆی ئەوەی ئێمە لە هێرشبردن لە چەند شوێنێک سوودی لێوەربگرین و دەستکراوە بین، ئەرکی منە بتوانم ئەم سیفات و توانایانەی کۆتینهۆ پەرە پێبدەم و زیاتر گەشە بکات، کۆتینهۆ یاریزانێکی گەورەیە و هیوادارم زوو لەگەڵ شێوازی یاریکردنی بارسێلۆنا بگونجێت و هاوکاری تیپەکە بکات.
لویس سوارێز و پاولینهۆ و یاریزانە بڕازیلییەکانی دیکە دەتوانن هاوکاری کۆتینهۆ بکەن بۆ ئەوەی زوو لەگەڵ کەشی ئێرە رابێت.
پێویستە جارێک چاوەڕێ بکەین تاکو بزانین کۆتینهۆ لە کوێ یاریی دەکات، من یاریی ئەوم بینیوە لەگەڵ لیڤەرپوول و بڕازیل لە چەند شوێنێکی جیاواز یاریی کردووە، دەتوانێت لە لای راست و لای چەپ و پشتەوەی هێرشبەریش یاریی بکات، ئەو لە چەندان شوێن دەتوانێت یاریی بکات، بۆیە نازانم لە کوێ یاریی پێدەکەم، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانم پێتان بڵێم ئەو ناتوانێت ببێتە گۆڵپارێزی تیپەکە'.