مووسڵ.. ته‌رمى 20 ئافره‌ت له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا دۆزرانه‌وه
شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌دان به ته‌رمه‌كانه‌وه دياره
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى عێراق له شارى مووسڵ رايگه‌ياند، تيمه‌كانيان توانيويانه گۆڕێكى به كۆمه‌ڵ له رۆژئاواى مووسڵ بدۆزنه‌وه، كه ته‌رمى 20 ئافره‌تى تێدا بووه.
موقه‌ده‌م عومه‌ر حيجار، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه دۆزراوه‌ته‌وه و له پشكنينى سه‌ره‌تاييدا ده‌ركه‌وتووه، شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌دان به ته‌رمه‌كانه‌وه دياره.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و قوربانيانه له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه گوله‌بارانكراوون، ئه‌و كاته‌ى ويستوويانه له ژێر ده‌ستى داعش رابكه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ئافره‌تانه ساڵى رابردوو، له كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سوپا و حه‌شد بۆ كۆنترۆڵكردنى مووسڵ هه‌وڵيانداوه له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رابكه‌ن.
دواى هه‌ڵگرتنه‌وه‌يان ته‌رمه‌كان راده‌ستى پزيشكى دادوه‌رى مووسڵ كراوون بۆ ئه‌وه‌ى راده‌ستى كه‌سوكاريان بكرێنه‌وه.
تا ئێستا زانيارى له باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدايه سه‌دان ئافره‌تى ئێزدى هێشتا چاره‌نووسيان نادياره دواى ئه‌وه‌ى له 4ى ئابى 2014 له سه‌روبه‌ندى داگيركردنى شنگالدا كه‌وتنه ده‌ستى داعش.
سه‌رچاوه: قودسى عه‌ره‌بى
و:ئ.ر