ئه‌و 6 یاریزانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك بدره‌وشێنه‌وه كاری سه‌یریان كردووه
كڵۆزه له دارتاشییه‌وه ده‌ستیپێكرد، دواتر جامی جیهانی برده‌وه
به‌شێكی زۆر له ئه‌ستێره‌كان، پێش ئه‌وه‌ی له جیهانی تۆپی پێ بدره‌وشێنه‌وه له خزمه‌تگوزاری، خاوێنكردنه‌وه و دارتاشییه‌وه ده‌ستیان پێكردووه، دواتر به‌ره‌و پرۆفیشناڵی و بردنه‌وه‌ی چه‌ندان ناسناوی گه‌وره هه‌نگاویان ناوه.
له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌رژیانی 6 ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ربكه‌ون.
.jpg)
1ـ جیمی ڤاردی، ته‌مه‌ن 30 ساڵ، پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته یانه‌ی لێسته‌ر سیتی یاریزانێكی زۆر ساده و ئاسایی بوو، ته‌نانه‌ت هێشتا له كارگه‌ی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی دانه‌بڕا بوو كه پیشه‌ی رۆژانه‌ی بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی لێسته‌ر سیتی راسته‌وخۆ یانه‌كه‌ی گه‌یشته پرێمه‌رلیگ، دواتر له یه‌كه‌مین وه‌رز ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی برده‌وه، دواتر له چامپیۆنزلیگ یاری كرد و گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندیش تۆمار كرد.

2ـ پێته‌ر شمایكڵ، گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 54 ساڵه‌ی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، پێش ئه‌وه‌ی له 1987 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی برۆندبای دانیماركی بكات، كاری خاوێنكردنه‌وه و چنینی قوماش و جلوبه‌رگی كردووه، دواتر شمایكڵ ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له ژیانی وه‌رزشی گه‌شایه‌وه و روویكرده یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و 5 ناسناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه و به ناسناوی چامپیۆنزلیگیش شاد بوو.
.jpg)
3ـ میرۆسلاڤ كڵۆزه‌ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن پۆڵه‌ندییه، پێش ئه‌وه‌ی له 1998 ژیانی پیشه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌ی هامبۆرگ ده‌ست پێبكات، پیشه‌ی دارتاشی ده‌كرد، دواتر په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كرد و به‌شداری چوار جامی جیهانی له‌سه‌ریه‌كی كرد و بووه گۆڵكاری مێژووی جامی جیهانی كه تا ئێستا ریكۆرده‌كه‌ی نه‌شكێندراوه.
كڵۆزه، دواتر یانه‌كانی ڤێرده‌ربرێمن، بایرن میونشنی تاقی كرده‌وه و له 2016 به فه‌رمی ماڵئاوایی له یاریكردن كرد و ئێستا له‌گه‌ڵ ستافی مه‌شق و راهێنانی خواكیم لۆفی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كار ده‌كات.

4ـ جۆلیۆ كرووزی ته‌مه‌ن 43 ساڵ پێش ئه‌وه‌ی له 1993 وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت، پیشه‌ی باخچه‌وانی له شاری بانفیڵدی ئارجێنتینا ده‌كرد، دواتر به رۆیشتنی بۆ یانه‌ی ریڤه‌ر پله‌یت ژیان و گوزه‌رانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رز هه‌ڵكشا، دواتر چه‌ندان یانه‌ی ئه‌ورووپای تاقی كرده‌وه، دیارترینیان (فه‌ینۆردی هۆڵه‌ندی، ئینته‌ر میلان و لازیۆ) بوون.

5ـ شاكا هیسڵۆپی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، پێش ئه‌وه‌ی له 1992 وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ بناسرێت، ئه‌ندازیار بوو، هاوكات بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسی له زانكۆی هۆوارد له واشنتن به‌ده‌ستهێنا و له بواری خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت كاری بۆ رێكخراوی ناسا ده‌كرد، دواتر له به‌هۆی تۆپی پێ له پیشه‌كه‌ی دابڕا و ژیانی وه‌رزشی وه‌ك گۆڵپارێز له‌گه‌ڵ یانه‌كانی (ریدینگ، نیوكاسڵ، وێستهام و پۆرتسموس) ده‌ستپێكرد، دواتر له 2007 خانه‌نشینبوونی خۆی له تۆپی پێ راگه‌یاند و گه‌ڕایه‌وه پیشه‌كه‌ی جارانی.

6ـ ریكی لامبێرتی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، كاتێك له 2001 به‌یانیان له كارگه‌یه‌كی رووه‌كی تایبه‌ت به (توور) كاری ده‌كرد و ئێوارانیش راهێنانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ماسلێسفێڵدی شاره‌كه‌ی ده‌كرد، دواتر ژیانی وه‌رزشی منداڵی له یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌ستپێكرد، ته‌نانه‌ت بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندیش كرا، له 2017 له یانه‌ی كاردیف سیتی وازهێنانی له یاركردن راگه‌یاند.