کۆتینهۆ بۆیەکەمجار چەند نهێنییەکی خۆی ئاشکرا دەکات

کۆتینهۆ ناتوانێت بە زمانی کەتەلۆنی قسە بکات

K24- هەولێر

کۆتینهۆ لە دیمانەیەکەی لەگەڵ کەناڵی فەرمی بارسێلۆنا بۆیەکەمجار چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات.
کۆتینهۆ دەڵێت کە منداڵ بووم کاتێک لە قوتابخانە تەواو دەبووم بەپەلە دەگەڕامەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی فریای سەیرکردنی یاریی بارسێلۆنا بکەوم.
هەروەها یاریزانە نوێیەکەی بلاوگرانا کە پێشتر بە خواستن ماوەیەک یاریی بۆ ئیسپانیۆل کردووە، دەڵێت ناتوانم بە زمانی کەتەلۆنی قسە بکەم و ئەو زمانە بە زمانێکی قورس هەژمار دەکات، دەڵێت تەنیا دەزانم بە زمانی کەتەلۆنی بڵێم ڤیسکا بارسا، واتە بژی بارسێلۆنا.
کۆتینهۆ دەشڵێت لە منداڵییەوە خەونم یاریکردن بوو لە ریزی بارسێلۆنا و دڵخۆشم بەوەی درێسی بارسێلۆنا دەپۆشم و خەونەکەم هاتە دی.
کۆتینهۆ دەڵێت لە دەرەوەی یاریگە ژیانێکی ئارامم هەیە و هەمیشە لەگەڵ هاوسەرەکەم و منداڵەکەم و دایک و باوکم دەژیم.
هەروەها یاریزانە برازیلییەکە دەڵێت دڵخۆشم جارێکی دیکە لەگەڵ لویس سوارێز بەیەکەوە لە یەک یانە یاریی دەکەینەوە و سووپاسی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەش دەکات، ئاشکرای دەکات سوارێز خۆی بە دوای خانوودا گەڕاوە و کۆتیهۆ دەبێتە دراوسێی سوارێز و مێسی.