دوای 15 ساڵ له تاوانه‌كه‌ی بكوژێك له‌ڕێگه‌ی "تاتۆ"وه ده‌ناسرێته‌وه
بۆئه‌وه‌ی ده‌ستگیر نه‌كرێت له ژاپۆنه‌وه به‌ره‌و تایلاند رایكردووه
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی تایلاند كه‌سێكی ژاپۆنی ته‌مه‌ن 74 ساڵیان ده‌ستگیركرد، كه به‌ر له 15 ساڵ ده‌ستی له تاوانێكی كوشتندا هه‌بووه، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌وه ئه‌نجامدرابوو.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردۆته‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی تاتۆی سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره به‌ناوی شیجیهارو شیرای له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له هه‌رێمی لوبوری كه ده‌كه‌وێته باكووری شاری بانكۆكی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، دوای 15 ساڵ توانراوه بناسرێته‌وه.
پۆلیسی تایلاند راشیگه‌یاندووه، ناوبراو دانی به‌وه‌دا ناوه كه پێشتر سه‌ر به گروپی چه‌ته‌كانی یاماجوچی جوومی بووه، كه له گروپێكی تاوانبارانی ژاپۆنی پێكهاتبوو و به یاكۆزا ده‌ناسرا، به‌ڵام ره‌تی كردۆته‌وه كه هیچ تاوانێكی كوشتنی ئه‌نجامدابێت.
شیرای له‌گه‌ڵ 7 كه‌سی دیكه‌ى سه‌ر به‌و گروپه‌ی چه‌ته، به كوشتنی سه‌ركرده‌ی گروپێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كان تۆمه‌تباره، كه له‌ساڵی 2003 كوژراوه، له‌كاتێكدا حه‌فت كه‌سه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆنه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌ڵام له ساڵی 2005 شیرای به‌ره‌و وڵاتی تایلاند رایكردووه.
پۆلیسی تایلاند روونیكرده‌وه، "بڵاوبوونه‌وه‌ی تاتۆی تایبه‌ت به گروپی یاكۆزا له‌سه‌ر پشتی شیرای له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆنی راكێشاوه"، هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌و وڵاته راشیگه‌یاند، سه‌ره‌تا تۆمه‌ته‌كانی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌خرێنه پاڵ شیرای، ئینجا ره‌وانه‌ی ژاپۆن ده‌كرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌وێش به تاوانی كوشتن دادگایی بكرێت.