لایپزیگ بەفەرمی مانەوەی کیتای تا کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزەکانی راگەیاند

تاکو هاوینی داهاتوو ناچێتە لیڤەرپوول

K24- هەولێر

یانەی لایپزیگ بەفەرمی مانەوەی نابی کیتای لە ریزەکانی تا کۆتایی ئەم وەرزە دووپاتکردەوە و رەتیکردەوە و پێشوەختە بچێتە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوول.

یانەی لایپزیگ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، نابی کیتا تاکو رۆژی 30ی یۆنیۆی 2018 لە یانەکەیان دەمێنێتەوە و ناچێتە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوول، کە هاوینی رابردوو لیڤەرپوول بەفەرمی لەگەڵ لایپزیگ لەسەر کڕینی کیتا رێککەوت و رۆژی 1ی یۆلیۆی 2018 بەرامبەر 48 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی رێدز دەکات.

دوای ئەوەی فیلیپی کۆتینهۆ لە لیڤەرپوولەوە گواسترایەوە ریزەکانی بارسێلۆنا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە یاریی شەوی شەممەی لایپزیگ بەرامبەر شاڵکێ دوایین یاریی یاریزانە غینییەکە بووبێت لەگەڵ لایپزیگ، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.