مێسی له دۆزه‌خی ئانۆیتا ریكۆرده‌كه‌ی كریستیانۆی هاوتا كرده‌وه
مێسی ریكۆرده 25 ساڵییه‌كه‌ی رابردووی لالیگای یه‌كسان كرده‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای 11 ساڵ ته‌لیسمی یاریگه‌ی ئانۆیتای تایبه‌ت به ریال سوسیدادی شكاند و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، هه‌ڵبه‌ت لیۆنێل مێسیش ریكۆردێكی كریستیانۆی یه‌كسان كرده‌وه.
لیۆنێل مێسی بووه دیارترین ئه‌ستێره كه له 25 ساڵی رابردووی خولی ئیسپانیا هاوشانی كریستیانۆ زۆرترین لێدانی راسته‌وخۆیان گۆڵ كردووه.
مێسی له یاریگه‌ی ئانۆیتای تایبه‌ت به سووسیداد به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی كرد و ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ به 19 گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ یه‌كسان كرده‌وه.
رۆبێرتۆ كارلۆسی به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی ریال مه‌درید به 16 گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ پله‌ی دووه‌می گرتووه، رۆناڵدینهۆ 15 گۆڵ له پۆلێنی سێیه‌م دێت.
لیۆنێل مێسی له چه‌ند ساڵی رابردوو له لێدانی راسته‌وخۆ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و بۆته خاڵی به‌هێزی، له به‌رامبه‌ر كریستیانۆ له لێدانی جێگیر جۆرێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێوه‌دیاره، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ مێسی خۆشكردووه كه به‌ره‌و پادشای لێدانی راسته‌وخۆ هه‌نگاو بنێت.
لیۆنێل مێسی به 17 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆی ركابه‌ری كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2017ـی وه‌رگرت ئه‌م وه‌رزه له لالیگا ته‌نیا 4 گۆڵی كردووه.
