سه‌رۆكايه‌تى توركيا: ته‌نيا شه‌ڕى په‌يه‌ده و په‌كه‌كه ده‌كه‌ين
توركيا شه‌ڕى كورد له سووريا ناكات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند، توركيا شه‌ڕى كورد له سووريا ناكات و ئه‌وه‌ى هه‌يه ته‌نيا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌يه‌ده و په‌كه‌كه‌يه.
كاڵن گوتى: "هه‌ر هه‌نگاوێك كه توركیا له عه‌فرین، منبج، جه‌رابلوس یان هه‌ر شوێنێكی تر به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ده‌یگرێته‌به‌ر له دژی كوردی سووریا نییه".
ئیبراهیم کاڵن لە میانی بەرنامەیەکی هاوبەشی ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیهانیی تەرەتە و ناوەندی لێکۆڵینەوەی شارستانیەتی زانکۆی باهچەشەهیر، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
له‌و ميانه‌يه‌دا كاڵن گوتيشی: "جەخت لەوە دەکەمەوە کە پەیەدە و یەپەگە نوێنەرایەتی کورد لە سووریا ناکەن. لەوێ کورد هەن کە خاوەنداریەتی لە ئایدۆلۆجیای پەیەدە و یەپەگە و پەکەکە ناکەن و دژی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەوان دەوەستنەوە و بوونەتە قوربانی ئەمە. روونکردنەوەکانی دوێنێی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا بوونیان هەیە. واتا هه‌ندێك جار ئه‌مانه له میدیاكاندا نابینرێن. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئیبراهیم برۆ بكه‌ن، به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌م له پێكهێنانی ئه‌م هێزی سنووره، هه‌م له فشار و سته‌م و سیاسه‌تی تیرۆری په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له ناوچه‌كه‌دا نیگه‌رانن".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "له كۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا له سۆچی نزیكده‌بینه‌وه و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ به‌شداریپێكردنی نوێنه‌ری گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا. بێگومان له‌نێو ئه‌مانه‌دا عه‌ره‌ب و توركمان و كوردیش ده‌بێت، به‌ڵام رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی تێدا نابێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "ئایا دواین لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عه‌فرین؟" گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتی: "بابه‌تی هێزی سنوور پێكناهێنرێت"... ئه‌وانه له سه‌ره‌تاوه خۆی دوو بابه‌تی جیا بوو. وه‌ك ده‌زانن ئه‌مریكییه‌كان باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وان له‌ناو كایه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا نین. بابه‌تی عه‌فرین بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌وه هه‌یه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ