كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت
كورد داواى ده‌نگدانی نهێنی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆببێته‌وه، به‌ڵام به هۆی ناكۆكی له باره‌ی دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردووه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ناكۆكییه‌كی قووڵ له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند، به‌هۆی ناكۆكی نێوان كوتله‌كانه‌وه تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێنه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای ده‌نگدانی نهێنی ده‌كه‌ن، سووننه‌كانیش سوورن له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن و شیعه‌كانیش هاوبڕیارن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.