ده‌وڵه‌تی یاسای حكومه‌تی زۆرینه‌ی ده‌وێ
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا: دوای هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانێتی لەگەڵ چەند لایەنێک پێکدەهێنن

K24 - هه‌ولێر:
دەوڵەتی یاسا لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کار بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی دەکات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محەممەد عگێلی، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: "لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، دەوڵەتی یاسا خواستی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە هەیە و دوای هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانێتی لەگەڵ چەند لایەنێک پێکدەهێنن".
بەهۆی ناکۆکی زۆر لەنێوان سەرکردەکانی حزبی دەعوەی ئیسلامی، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە دوو لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن.
یه‌كه‌مجار نییه ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی پرسی حكومه‌تی زۆرینه بوروژێنی و له سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌ی ئێستا و پێشتریش له‌سه‌رده‌می حكومڕانی نووری مالیكدا چه‌ندین جار بانگه‌شه‌یان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له چه‌ندین بڕیاردا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان كردووه‌و بڕیاریان ده‌ركردووه.