رۆبن ڤان پێرسی دوای 14 ساڵ درێسی فێینۆرد رۆتێردام دەپۆشێتەوە

ڤان پێرسی بەفەرمی بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە فێینۆرد دەکاتەوە

K24- هەولێر

رۆبن ڤان پێرسی بەفەرمی جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزەکانی یانەی فێینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندی.
دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی فێنارباهجێی تورکی، ڤان پێرسی ئازادانە دوای 14 ساڵ بەجێهێشتنی، جارێکی دیکە پەیوەندی بە ریزەکانی فێینۆرد کردەوە و ڤان پێرسی کە بە رۆبن هوود ناوزەد دەکرێت لە تەمەنی 34 ساڵ پەیوەندی بە یانە هۆڵەندییەکە دەکاتەوە.
ڤان پێرسی لە 2004 فێینۆردی بەرەو ئارسێناڵ بەجێهێشت و دواتریش لە پرێمەرلیگ یاریی بۆ مانچێستەر یونایتدیش کرد و لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەنداش لەوەتەی 2001 لە 78 یاری 22 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی کرد.
ڤان پێرسی لە ژێر کاریگەریی جیۆڤانی ڤان برۆنکۆستی هاوڕێی و راهێنەری ئێستای فێینۆرد گەڕایەوە یانەکە، کە ئێستا یانەکە لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی هۆڵەندی دێت.