بچووكترین سه‌رۆك وه‌زیران منداڵی ده‌بێت
له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا ئه‌مه دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه له‌كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا منداڵی ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
جاكیندا ئه‌رده‌رن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند، ئه‌و سكپڕه.
ئه‌رده‌رن ئاشكراشیكرد، به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی خۆی و كلارك گایفۆردی هاوبه‌شه‌كه‌ی، له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو منداڵێكیان ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتی منداڵبوونه‌كه‌یدا ته‌نیا ماوه‌ی 6 هه‌فته مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت و دواتر وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ئه‌و هه‌واڵه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی "ساڵی 2017 به‌لای ئێمه‌وه ساڵێكی گه‌وره بوو"، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆئه‌وه‌ی كه له‌و ساڵه‌دا هه‌م پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی وه‌رگرتووه و هه‌میش سك‌پڕ بووه.
له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا، دوای بینازیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری پاكستان كه دواتر تیرۆر كرا، ئارده‌رن دووه‌م سه‌رۆكی وه‌زیرانی جیهانه كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا سك‌پڕ بووبێت و چاوه‌ڕێی منداڵبوون بكات، كه له‌ساڵی 1990 بێنه‌زیر بۆتۆ كۆرپه‌یه‌كی كچی هێنایه دونیا، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی جیهان بناسرێت، كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا منداڵی بووبێت.
جاكێندا كێیه؟
جاكێندا ئه‌رده‌رن له‌دایكبووی ساڵی 1980ـه، له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه بچووكترین ئافره‌ته له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی رابردوودا، حزبه‌كه‌ی توانی پاش 10 ساڵ له دووری ده‌سه‌ڵات جارێكی دیكه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
له ساڵی 1997ـه‌وه تائێستا، ئه‌مه یه‌كه‌م خانمه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت و، له‌ماوه‌ی 150 ساڵی رابردووش‌دا بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌م ته‌مه‌نه بچوكه ئه‌و پۆسته بگرێته ده‌ست، كه پێشتریش له ساڵی 1856 گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵی به‌ناوی ئیدوارد ستافۆرد هه‌مان پۆستی به‌ده‌سته‌وه بووه.
جاكیندا له ساڵی 2001 له‌زانكۆی ویكاتۆ خوێندنی ته‌واو كردووه، دواتر وه‌ك تویژه‌ر له نووسینگه‌ی هیلین كلارك، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كاری كردووه، پاشان بووه‌ته راوێژكاری سیاسی تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا.
له‌ساڵی 2015 به سه‌رۆكی یه‌كێتی گه‌نجانی سۆشیالیستی جیهانی هه‌ڵبژێردراوه. له‌مانگی مارسی ساڵی 2017 بووه‌ته جێگری سه‌رۆكی حزبی كرێكارانی نیوزله‌ندی و، له 1ی ئابی هه‌مان ساڵ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ی وه‌رگرتووه، دوای ته‌نیا 7 هه‌فته له سه‌رۆكایه‌تیكردنی حزبه‌كه‌ی، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جاكیندا به‌ڵێنیدا، هاوكاری ماددی پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی خاوه‌ن منداڵان بكات، بۆئه‌وه‌ی بتوانن كرێی خۆیان بده‌ن، هه‌وره‌ها به‌ڵێنیدا، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وێت چاودێری منداڵان بكات و، مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و باوكایه‌تیش بۆ 18 تا 26 هه‌فته درێژ بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و گرژیانه‌ش كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوزله‌ندا له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی ئوستراڵیا هاتوونه‌ته ئاراوه، جاكیندا جه‌ختی كرده‌وه، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ئوستراڵیا ده‌كات، له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.