عێراق سزای له سێداره‌دانی بۆ بووكه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی داعش ده‌ركرد
یه‌كه‌م سزای له سێداره‌دانه بۆ ژنێك هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانیا بێت
K24 - هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كانی عێراق، به تۆمه‌تی شه‌ڕكردنی له دژی هێزه عێراقییه‌كان، سزای له سێداره‌دانی بۆ بووكه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی داعش ده‌ركرد، كه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌غریبییه.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژ به ناوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بكات، رایگه‌یاند، دادگای تاوانه‌كان به دۆسیه‌ی ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی داعشدا چووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی ماده‌ی چواره‌م له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد.
ئه‌و سزایه‌ی بۆ ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌رچووه، سه‌ره‌تاییه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له ماوه‌ی 15 رۆژدا، تانه له‌و بڕیاره بدرێت، ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م سزای له سێداره‌دان داده‌نرێت له‌لایه‌ن عێراقیه‌وه به‌سه‌ر هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانیدا بسه‌پێنرێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "دێر شپیگل"ی ئه‌ڵمانی، له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی رابردوو، عێراق پێنج ژنی ئه‌ڵمانی كه له ریزه‌كانی داعش بوونه، له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركردووه، ره‌نگه هه‌ر پێنجیان سزای له سێدارهدانيیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
ئاژانسى هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، به 930 كه‌س ده‌خه‌مڵێنێت، كه په‌یوه‌ندییه‌كان به ریزه‌كانی داعش كردووه له عێراق و سووریا و 20%یشیان ژنن.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، روونیده‌كاته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه به درێژایی لێكۆڵینه‌وه‌كان، دانی به تاوانه‌كانیدا ناوه، كه له ئه‌ڵمانیاوه گه‌شتی كردووه بۆ سووریا، له‌وێوه بۆ عێراق، باوه‌ڕیشیان به رێكخراوی داعش هه‌بووه و دوو كچی خۆیشی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و له دوو چه‌كداری دیكه‌ی داعش ماره‌ی كردوون.
به‌یره‌قدار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تۆمه‌تباره‌كه هاوكاری لۆجیستی پێشكه‌ش به رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردووه له ماوه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه تاوانكارییه‌كان و تۆمه‌تی به‌شداریكردنی شه‌ڕی دژ به هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراقیشی دراوه‌ته پاڵ.
وێڕای ره‌خنه‌ی به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له عێراق، به‌ڵام به گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بێت، یان به‌شداری تێدا كردبێت، له دادگا به‌سه‌ریدا ساغ بێته‌وه، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.