چاوشئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره توركمانه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له به‌غدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى باڵاى توركمانى له عێراق كۆبوويه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، چاوشئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و په‌رله‌مانتار و حه‌سه‌ن تۆران و په‌رله‌مانتارى مووسڵ محه‌ممه‌د ته‌قى و په‌رله‌مانتارى سه‌لاحه‌دين نيازى معمارئۆغڵۆ و جاسم جه‌عفه‌ر و عه‌باس به‌ياتى كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى جه‌بهه‌ى توركمانى له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به دووه‌م ديدارى له‌و جۆره‌ى ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى توركمانه‌كان و به‌رپرسانى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، ئاژانسه‌كه هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.