بەوێنە.. نۆ یاریزانی سعودی بە جارێک پەیوەندییان بە یانەکانی لالیگاوە کرد
بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یانە ئیسپانییەکان یاریی دەکەن
لە مەراسیمێکی تایبەتدا نۆ یاریزانی سعودی بەفەرمی تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندییان بە یانەکانی ئیسپانیاوە کرد.
بە ئامادەبوونی 25 ئەنجامی رابیتەی لالیگا لە سعودیە نۆ یاریزانی سعودی گرێبەستیان لەگەڵ چەند یانەیەکی پلە یەک و دووی ئیسپانیا واژوو کرد، کە دەستەی گشتی وەرزشی سعودیە بە سەرکردایەتی تورکی شێخ بە کارەکە هەڵساوە و یاریزانە سعودییەکان و یانە ئیسپانییەکانی بەیەکگەیاندووە و رێککەوتنی لە نێوانیاندا ئامادەکردووە.
یاریزانە سعودییەکان کە یاریزانی لاون بەپێی رێکەوتنەکە کە لە نێوان رابیتەی لالیگا و دەستەی گشتی وەرزشی سعودیە واژۆکراوە، بۆ ماوەی شەش مانگ تاکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یانە ئیسپانییەکان یاریی دەکەن، بۆ ئەوەی ئەزموون پەیدا بکەن و سوود لە تۆپی پێی ئەوروپا و ئیسپانیا وەربگرن.
بەگویرەی گرێبەستەکە فەهد موەلەد لە لە ئیتیحاد جەدەوە دەچێتە لیڤانتی، سالم دۆسەری لە هیلالەوە دەچێتە ڤیاڕیال، یەحیا شەهری لە نەسرەوە دەچێتە لیگانێس، نوح موسا لە بەلەد یانەی فەتح دەچێتە بەلەد وەلید، عەبدوڵڵا حەمدان لە شەبابەوە دەچێتە سپۆرتینگ خیخۆن، عەبدولمەجید سلیهم لە شەباب دەچێتە رایۆ ڤاییکانۆ، هەروەها مەڕوان عوسمان پەیوەندی بە ریزەکانی لیگانیس کرد، جابر عیساش بووە یاریزانی ڤیاڕیال و عەلی نەمەریش پەیوەندی بە ریزەکانی نۆمانسیا کرد.





.jpg)