ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" قسه بكات توركیا ده‌ستگیری ده‌كات
هاككه‌ره توركه‌كان په‌لاماری پێگه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
توركیا ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كات كه پێچه‌وانه‌ی ئامانجی ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نووسن و به ناڕه‌وا ناوی ده‌به‌ن.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا 24 كه‌سی به‌هۆی "پڕوپاگه‌نده‌كردن دژی ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوون" كه ئۆپراسیۆنێكی فراوانی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی (سوپای ئازادی سووریا)ـیه بۆ سه‌ر عه‌فرین، ده‌ستگیركردووه‌و تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌كردن بۆ تیرۆر"ـی خستووه‌ته پاڵیان".
جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی توركیا ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان و نزیك له په‌یه‌ده‌ی هاككردووه‌و ئاڵای توركیای له‌سه‌ر پێگه‌كه هه‌ڵكردووه.
پاش هاككردنی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژ نیووز، هاككه‌ره‌كان له‌سه‌ریان نوسیووه "كوردستانی خه‌یاڵی، شوێنی گۆڕستانه".
له رۆژی 20/1/2018ـه‌وه سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوریای ئازاد، هێرشیان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری ده‌ستپێكردووه و زیاتر له هه‌فته‌یه‌كیشه بۆردوومان و بۆمبابارانكردنی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و 17كه‌سی سڤیل به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه شه‌هید بوون و 28 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.