پەرلەمانی عێراق رۆژی ھەڵبژاردنەكانی یەكلایی كردەوە
ھەڵبژاردنەكانی عێراق لە كاتی دیاریكراو بەڕێوەدەچن
K24 - بەغدا
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر رۆژی ھەڵبژاردنەكاندا و لە رۆژی 12 ئایاری ئەمساڵ ھەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەدەچن.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکاندا".
گوتیشی: "پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا كە لە 12/5/2018، بەڕێوەدەچن".
پێشتر بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان پەرلەمانی عێراق چەند جارێك لە تێپەڕاندنی یاساکە و دەنگدان لەسەری شکستیهێنا، بەڵام دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی بە نادەستووری بوونی گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەکان سەرجەم لایەنەکان پابەندی خۆیان بەو وادەیە راگەیاند.