ئه‌ردۆغان وه‌ڵامى ئه‌مريكا ده‌داته‌وه
كه‌ى ئه‌وان له ئه‌فغانستان ته‌واو بوون و ده‌كشێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامى ئه‌مريكاى دايه‌وه و رايگه‌ياند، كه‌ى ئه‌وان له ئه‌فغانستان ته‌واو بوون و ده‌كشێنه‌وه، ئێمه‌ش ده‌كشێينه‌وه و كه‌س با رێگه‌مان بۆ دانه‌نێت.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند، "هه‌ندێك نووسه‌ر و مووسه‌ر به تایبه‌تی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئێمه وه‌ك 'ئۆپه‌راسیۆن دژی كوردان' لە قەڵەم بدەن و له ئامانجی خۆی دووری بخه‌نه‌وه. با ئه‌مه به روونی بڵێم، ئێمه كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه كوردهكانماندا نییە و بابه‌ته‌كه‌ش بابه‌تی رێڕه‌وی كوردان نییه. بابه‌ته‌كه بابه‌تی له‌ناوبردنی رێڕه‌وی تیرۆره".
ئەردۆغان بەشداریی کرد لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ژووری پیشەسازیی ئەنقەرەدا کە لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری بەشتەپە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سه‌باره‌ت به هێرشى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر عفرين ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''ئەمڕۆ هێزەكانمان لە ناوەوە و دەرەوەی سنوورمان یەکێک لە گەورەترین بەرەنگارییەکانی مێژووی نزیکمان ئەنجام دەدەن. لە ماڵی گەلەوە بۆ هەموو جیهانی ئاشکرا دەکەم: وڵاتەکەمان چاوی لە یەک بست خاکی هیچ کەسێک نییە و نەبووە''.
هه‌روه‌ها گوتى: ''ئامانجی سەرەکی تورکیا لەم ئۆپەراسیۆنانە لە پاڵ ئاسایشی نیشتمانییدا، رۆڵ بینینە لە دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی گیان و ماڵی گەلی سووریا''.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەوانەی بە هۆی ئەم ئۆپەراسیۆنە رەوایانەوە رەخنە لە تورکیا دەگرن، نەهامەتی و چارەسەری کێشەکانی گەلی سووریا خەمی ئەوان نییە و گوتی: "به‌م نزیكانه ده‌بینرێت دوای نه‌مانی فشاری رێكخراوی تیرۆریستی، برا كورد، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی عفرین زۆرترین سوپاسی ئێمه ده‌كه‌ن".
راشیگەیاند ''ئۆپەراسیۆنی عفرین هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە گەیشتە ئامانجەکانی کۆتایی دێت. هەندێک دەڵێن، ئەوەی کە سەیرە ئەوەیە کە ئەو لایەنەی ئەمە دەڵێت، ئەمریکایە، دەڵێت 'پێویستە وادەکەی دیارییکراو بێت، زۆر درێژە نەکێشێت'. ئەگەر وایە، من لە ئەمریکا دەپرسم، ئایا کاتی ئێوە لە ئەفغانستان دیارییکراوە، کەی تەواو دەبێت ئەو ماوەیە؟ ئێوە بەرلەوەی ئێمە دەسەڵات بگرینە دەست چوونە ناو عێراقەوە، ئایا ئەو ماوەیە لە عێراق تەواو بووە؟ هێشتا لە عێراقن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "هەرکاتێک ئێمە کارمان تەواو بوو، هیچ خەمێکی وامان نییە لەوێ بمێنینەوە، دەزانین بکشێینەوە. بۆ ئەمەش مۆڵەت لە کەس وەرناگرین".
ئەردۆغان دواتر رایگەیاند، "ئەو مووشەکانەی دوێنێ رەیحانلی کردە ئامانج، کەس نازانێت سبەی لە چی شارێکی ئەورووپا یان ئەمریکا دەدات. ئێمە بە ئیزنی خوا و شاسواریی میللەتەکەمان، سەردەکەوین بەسەر ئەم شەپۆلی تیرۆرەدا''.
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامى ئه‌و لێدوانه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هاتن، كه رايگه‌ياندبوو، پێويسته توركيا پرۆسه سه‌ربازييه‌كه‌ى سنوور دار بێت.
له‌و باره‌يه‌وه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێزه‌ر نوێرت رايگه‌ياند، "وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رێكس تيلرسن له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌نديكردووه به سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ".
گوتيشى: "له‌و په‌يوه‌ندييه تهلهفۆنيانهدا تيلرسن نيگه‌رانى ئه‌مريكاى له باره‌ى ره‌وشى عفرين ده‌ربڕيوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له كاتێكدا پشتيوانى ره‌وايه‌تى مه‌ترسييه‌كانى توركيا له باره‌ى ئاسايشه‌وه ده‌كه‌ين، توركيا هاندهدهين دان به خۆي‌دا بگرێت و ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه بكات كه كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى سنووردار بن له رووى چوارچێوه و كاتهكهيانهوه و به وردى خۆى به دوور بگرێت له زيانگه‌ياندن به مه‌ده‌نييه‌كان".
هاوكات دوێنێ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، جيم ماتيس، رايگه‌ياند، توركيا به روونى به ئه‌مريكاى راگه‌ياندووه كه هێرشى ئاسمانى ده‌كاته سه‌ر عفرين.
ماتيس گوتيشى: "توركيا راشكاوانه پێى راگهياندين، پێش ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه ئه‌نجام بدات، كه ده‌يانه‌وێت هێرشى ئاسمانى بكه‌ن و راوێژيان له‌گه‌ڵمان كردووه".
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى توركياوه بۆ سه‌ر عفرين، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا هيچ لێدوانێكى رانه‌گه‌ياند.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، ره‌فتاره تاكلايهنهكانى ئه‌مريكا بوونه‌ته هۆى توڕه‌بوونى توركيا.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.