دوو لیوای پێشمەرگە یەكیان گرتەوە
"فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان ته‌نها له فه‌رمانده‌ی میحوه‌ر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ربگرێت"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ بڕیار لە یەكگرتنەوەی ھەردوو لیوای 1 و 2 پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە درا.
لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد: "ئه‌مڕۆ 24/1/2018 له‌دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسى یه‌كه‌كانى 70 و به ئاماده‌بوونى فه‌ریق جه‌بار، یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره ئه‌فسه‌رانى دیوانى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده و جێگرانی لیواكانى 1 و 2 ی پیاده‌ی وه‌زاره‌ت، كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له سه‌ر چۆنیه‌تى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردو لیوا و فه‌وجه‌كان به‌رێوه چوو".
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە: "ته‌واوى بڕیاره پێویستییه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى لیواو فه‌وجه‌كان درا ودووپاتكرایه‌وه له پێویستى یه‌ك فه‌رمانى و یه‌ك بڕیاری له‌ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له رووی ئۆپه‌راسیۆنیشه‌وه ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانه‌و بڕیارانه‌ی ده‌درێن له‌لایه‌ن لیواكانه‌وه رێكاری پێویشستی بۆ ده‌ستنیشانكراو بڕیاردرا له‌مه‌ودا هه‌ر لیوایه‌ك له سنووری هه‌ر میحوه‌رێكدا جێگیر بكرێت پێویسته فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان ته‌نها له فه‌رمانده‌ی میحوه‌ر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ربگرێت ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی كه پێشتر رووبه‌رووی به‌شێك له هێزه‌كان بووەتەوە".
ئاماژەش بەوەدراوە: "ناوچه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى لیواكانی 1و2 پیاده دیاركران و بریاردرا به دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى باڵا بۆ به‌دواداچوون و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕی لیواكان و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كانیان له قۆناغی یه‌كگرتنه‌وه‌یاندا".