تەقینەوەیەك لە داقووق روویدا
لە رێگەی ئۆتۆبێلی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە
K24 - ھەولێر
تەقینەوەیەك لە نزیك مەزارگەی خدر ئەلیاس لە قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك روویدا.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەك لە نزیك مەزارگەی خدر ئەلیاس لە قەزای داقووق روویداوە.
سەرچاوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، تەقینەوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، تەقینەوەكە زیانی زۆری ماددی بە مەزارگەی خدر ئەلیاس گەیاندووە، بەڵام تا ئێستا ئاماری زیانە گیانیەكان رانەگەیەندراوە.

