به‌رزترین و نزمترین پله‌ی گه‌رمی شاره‌كانی كوردستان بخوێنه‌وه‌

حاجی ئۆمه‌ران ساردترین و گه‌رمترینیش كه‌لار و خانه‌قینه‌

K24 - هه‌ولێر:

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، به‌رزترین و نزمترین پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، نزمترین پله‌ له‌ حاجی ئۆمه‌ران تۆماركراوه‌، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سفر و به‌رزترین پله‌ش له‌ كه‌لار و خانه‌قینه كه‌ 21 پله‌ بووه‌‌.

هاوكات سه‌نته‌ری شاره‌كانیش نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركرابێت، هه‌ولێر 9، سلێمانی 7، دهۆك 7، كه‌ركووك 12 و هه‌ڵه‌بجه‌ 8.

به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی سه‌نته‌ری شاره‌كانیش، هه‌ولێر 14، سلێمانی 15، كه‌ركووك 18، دهۆك 13، هه‌ڵه‌بجه‌ 15.

پێشبینیش ده‌كرێت، رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان، پله‌ی گه‌رمی بگاته‌ خوار سفر.

به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆمار كراو له‌ شاره‌كانی كوردستان
به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆمار كراو له‌ شاره‌كانی كوردستان
نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆمار كراو له‌ شاره‌كانی كوردستان
نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆمار كراو له‌ شاره‌كانی كوردستان