نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له داڤۆس كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، له‌گه‌ڵ جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، دۆخی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان تاووتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی له په‌راوێزی به‌شداریكردنی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، كه ساڵانه له وڵاتانی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی سیاسی وڵاتان كۆبووه‌ته‌وه.
كۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆس، بە بەشداری زیاتر له 70 سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران و زیاتر له 300 كه‌سایه‌تی سیاسی و خاوەنكارانی جیھان دەستیپێكرد، شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، بەشداری لە كۆڕبەندەكە كردووە و بڕیارە چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و سەركردەی وڵاتان ئەنجامبدات.