حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای هاوكاری له ئه‌مریكا ده‌كات
"كەریم شنگالی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكی كۆبووەوە"
K24 - ھەولێر
كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، له گوتارێكدا له رۆژنامه‌ی "زه هیل"ی ئه‌مریكی داوا له ئه‌مریكا ده‌دات به‌رده‌وام بێت له هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها له‌و گوتاره‌دا كه‌ریم شنگالی، كه ئێستا له ئه‌مریكایه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكی كۆبووەته‌وه، ده‌نووسێ كه پێویسته ئیداره‌ی تره‌مپ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، تاوه‌كو بتوانێت ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر له ناوچه‌كه بنیات بنێت و هه‌روه‌ها داهاتوویه‌كی گه‌شیش بۆ ئه‌و هه‌زاران ئاواره‌یه دابین بكات كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و سووریاوه روویان له كوردستان كردووه.