رێبوار تاڵه‌بانی كه‌یسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له كه‌ركووك برده‌وه
دادگای فیدڕاڵی: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاساییه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای فیدڕاڵی عێراق هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە یاسایی دادەنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/2/2018 دادگای فیدڕاڵی عێراق، سکاڵاکەی بەرەی تورکمانی لە بەرژەوەندی رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکلاکردەوە و بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاساییە.
له‌وباره‌یه‌وه رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه پارێزه‌ره‌كه‌م ئاماده‌ی دادگا بووه‌و سه‌ره‌نجام دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی من بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه".
رۆژی 28 ئاداری2017 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە كۆی دەنگ بڕیاریدا ئاڵای كوردستانی لەسەر دامودەزگا حكوومییەكانی شارەكە ھەڵبكرێت، ئەمەش كاردانەوەی لەلایەن بەشێك لە توركمان و عەرەبەكانی كەركووك و ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكانی بەغدا لێكەوەتەوە و لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا دژی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تۆماركرا.