له باشوورى حه‌مرين شه‌ش چه‌كدارى حه‌شد كوژران
"ئه‌مڕۆ شه‌ش چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران"
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى هێرشێكى چه‌كدارى بۆ سه‌ر خاڵێكى ئه‌منيى هێزه عێراقييه‌كان، له سنوورى پارێزگاى دياله شه‌ش چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنوورى دياله رايگه‌ياند، "ئه‌مڕۆ شه‌ش چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران".
گوتيشى: "گرووپێكى چه‌كدار له ناوچه‌ى حهسايرى باشوورى حه‌مرين و هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى باقوبه، هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر خاڵێكى ئه‌منى هێزه عێراقييه‌كان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه به بێ ئه‌وه‌ى ئاماده بێت ناوى بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "هێرشبه‌ره‌كان دواى كرده‌وه‌كه‌يان به‌ره‌و شوێنێكى ناديار رايانكردووه".
سه‌رچاوه: سۆمه‌ريه‌نيوز
و:ئ.ر