"داعش خۆی بۆ جه‌نگێكی نوێ رێكده‌خاته‌وه"
چه‌كدارانی داعش هه‌زاران دۆلاریان داوه‌ته قاچاغچییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له توركیا بیانگوازنه‌وه ئه‌وروپا
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی زانیاری نوێ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی راكردنی هه‌زاران چه‌كداری داعش بڵاوده‌كاته‌وه، كه له ده‌زگا ههواڵگهرییهكانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا به‌ده‌ستی گه‌یشتووه و، جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و رێكخراوه هێشتا دانی به شكستی خۆی نه‌هێناوه و ئێستا چه‌كداره‌كانی داعش سه‌رقاڵی خۆكۆكۆدنهوهن بۆ ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكی نوێ.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی به پشت به‌ستن به ژماره‌یه‌ك راپۆرتی هه‌واڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكی و رۆژئاوا له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رێكخراوی داعش كه له‌سووریا رایانكردووه، به‌شێكیان له‌ناوچه‌كانی نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا خۆیان مه‌ڵاسداوه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هێشتا زووه بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر شكستی داعش بدرێت".
هه‌ربه‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته ههواڵگهریانه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی شه‌ڕ له‌ڕێگه‌ی هێڵه‌كانی سوپای سووریاوه به‌ره‌و باشوور و رۆژئاوا رایانكردووه و و نووسیویه‌تی، "زۆربه‌یان چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌رووی خۆیانن كه له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی كۆدكراو له فه‌رمانده‌كانیانه‌وه پێیان بگات".
ئه‌و راپۆرتانه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكی زۆری چه‌كدارانی داعش به هه‌زاران دۆلاریان به قاچاغچییه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بیانگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا، تاوه‌كوو بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته ره‌سه‌نه‌كانیان، به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا.
نیۆیۆرك تایمز ئاماژه به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی هه‌واڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه وێڕای لێدوانه‌كه‌ی جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كه گوتبووی: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش له شوێنێك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له‌ناویان ببات. به‌ڵام كیرستین نیلسن، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، چه‌كدارانی داعش له‌ژێر زه‌وی هامشۆ ده‌كه‌ن و به‌دوای ئارامگهدا ده‌گه‌ڕێن و زۆربه‌شیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته ره‌سه‌نه‌كانیان.
رۆژنامه‌كه باسی لێدوانێكی ژه‌نه‌راڵ پۆل جی سیلفا، جێگری سوپاسالاری هاوبه‌ش ده‌كات، كه له هه‌فته‌ی رابردوودا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "سه‌ركردایه‌تی رێكخراوی داعش هێشتا ماوه و له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌سه‌ر تۆڕێكی نهێنی چه‌كداره‌كانی".
سیلفا ده‌شڵێت: "وێڕای كاركردنی به‌رده‌وامی ئه‌و رێكخراوه، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی پێشتر هه‌یبوو له‌ده‌ستیداوه، به‌تایبه‌ت دوای شكسته‌كانی له شاری موسڵ".
له‌وكاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رزگاركردنی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی راگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه له عێراق و سووریا داگیركرابوون، به‌رپرسانی سوپا و هه‌واڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دان، هێشتا ئه‌و رێكخراوه ئیلهامیان بۆ دێت و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی نوێ ده‌كه‌ن و، ده‌كرێت شوێنكه‌وتووانی خۆی به‌ره‌و ئه‌نجامدانی جه‌نگێكی چه‌كداری نوێ ئاراسته بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، شرۆڤه‌كاران له‌و باوه‌ڕه‌دان، دوای ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و رووبه‌ره فراوانه‌ی له‌ده‌ستدا كه له‌عێراق و سووریا داگیری كردبوو، ئه‌مجاره‌یان بۆ تۆقاندنی خه‌ڵكی سڤیل په‌نا بۆ جه‌نگی چه‌ته‌یی ده‌بات. هه‌روه‌ها شرۆڤه‌كاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، داعش ده‌بێته رێكخراوێكی نهێنی و گرنگییه‌كی زیاتر به تاكتیكی نوێ ده‌دات، له‌وانه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی به میكانیزمی نوێوه، هه‌روه‌ك له ماوه‌كانی رابردوودا شاری به‌غدایان كرده ئامانجی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی له‌مجۆره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش نازانرێت كه له ناوچه‌كانی شه‌ڕ له عێراق و سووریا رایانكردووه، كه ده‌گوترێت به‌شێكی زۆریان به‌ره‌و بیابانه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته رایانكردووه، به‌ڵام ده‌زگا ههواڵگهرییهكانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا جه‌خت له‌سه‌ر راكردنی هه‌زاران چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماری راپۆرت و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ههواڵگهریش، كه به‌ده‌ست ئه‌و رۆژنامه‌یه گه‌یشتوون، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌مه‌به‌سه‌تی شه‌ڕكردن له ریزه‌كانی داعش له وڵاتانی ده‌ره‌وه روویان له عێراق و سووریا كردووه، ده‌گاته 40 هه‌زار چه‌كدار، كه له 120 وڵاتی جیهانه‌وه هاتبوون.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، "زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه له شه‌ڕدا كوژراون، به‌ڵام به هه‌زارانیان روویان له شوێنی دیكه كردووه و ل وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك لیبیا و فلپین جێگیر بوون".
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كدارانه‌ش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان له ئه‌وروپا و باكووری ئه‌فریقیا، ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ژماره‌یان زۆر له‌وه كه‌متره كه پێشبینی ده‌كرا، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه له سووریا ده‌ستگیركراون.