كۆلێژی پۆلیسی ھەولێر قوتابیان ئاگادار دەكاتەوە

لە وادەی دیاریكراو سەردانی كۆلێژ بكەن

K24 - ھەولێر

راگرایەتی كۆلێژی پۆلیسی ھەولێر، ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی كۆلێژەكان دەكاتەوە، ئەوانەی داوایان پێشكەش كردووە، بۆ بەشداریكردن لە خول، لە وادەی دیاریكراو سەردانی كۆلێژەكەیان بكەن.

لە نووسراوێكی فەرمی راگرایەتی كۆلێژی پۆلیسی ھەولێر، كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی كۆلێژەكان دەكەینەوە ئەوانەی داوایان پێشكەشی كۆلێژ كردووە، بە مەبەستی پەیوەندییكردن بە خول، كاتژمێر 9 بەیانی رۆژی پێنج شەممە 8/2/2018، سەردانی كۆلێژی پۆلیسی ھەولێر بكەن".

ھەروەھا پۆلیسی ھەولێر، قوتابیان ئاگادار دەكاتەوە: "بۆ دڵنیابوون لە دەرچوونی ناوەكانیان، سەردانی سایتی كۆلێژی پۆلیس بكەن، ".(WWW.hawlerpa.com)