ره‌وتی حیكمه: فه‌رامۆشكردنی كورد له بودجه‌دا ئه‌نجامی مه‌ترسیداری ده‌بێت
"فه‌رامۆشكردنی كورد له پرۆژه‌ی بودجه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌رتی ئابووری ده‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
سالم ئه‌لموسلماوی، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه، كه له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیمه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، جه‌خت ده‌كاته‌وه، ناكرێت پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد و لایه‌نه‌كانی دیكه تێپه‌ڕێندرێت و دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستنی كورد له بودجه‌دا، ئه‌نجامی نه‌رێنی و نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ره‌وتی حیكمه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی دیجله دوپاتیده‌كاته‌وه، فه‌رامۆشكردنی كورد له پرۆژه‌ی بودجه‌دا ده‌بێته هۆی گرژی زیاتر له ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و كاریگه‌ری نه‌رێنیش له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری عێراق به‌گشتی ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی موسلماوی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه شیعه و سوننیه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق به‌بێ گوێدانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كورد به‌رامبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی له%17ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی بۆ 12.8%.