گۆره‌وییه سه‌یره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا و چیرۆكی جۆن
ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌ویی له ئه‌ته‌كیه‌ت ده‌كه‌یت چاو له سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا مه‌كه

K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر چه‌ند رۆژێك جارێك، جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، به جووتێك گۆره‌وی نامۆ و سه‌یره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌ك له یه‌ك سه‌یرتر و نامۆتر، هه‌یانه وێنه‌ی زنجیره فیلمه‌كانی Star War و هه‌یانه گوڵ و بێچووه مراوی و چه‌ندین وێنه سه‌یری له‌سه‌ره.
ئه‌وه‌ش وایكردووه پرسیاری ئه‌وه بكرێت، ئایا جاستن ترۆدۆ، نازانێت گۆره‌وییه‌كانی هه‌ڵبژێرێت، یان رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی رێكپۆشییه به‌ده‌ر له ئه‌ته‌كیه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی گۆره‌وی؟ة یان ده‌بیت ئه‌و گۆره‌ویانه‌ی له كوێوه بۆ هاتبێت؟.
Good morning @veitchtweets , just wondering if anyone sent you a picture of Justin Trudeau's socks in the world economic forum yet ?? pic.twitter.com/TEh9Cittkz
— einat162 (@einat162) ٢٨ يناير، ٢٠١٨
زۆربه‌ی گه‌نجان پێیانوایه، پێویسته ره‌نگی گۆره‌وی له‌گه‌ڵ پانتۆڵه‌كه هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت، نه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێڵاوه‌كاندا، یان له‌گه‌ڵ قایشی پانتۆڵدا بگونجێن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی EMS پرسیاریان لێكراوه.
بۆنموونه ئه‌گه‌ر پانتۆڵێكی ره‌نگ شینت كرده پێت، پێویسته ره‌نگی گۆره‌وییه‌كه‌ت شین بێت و گۆره‌وییه‌كه‌ش دریژ بێت، به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایه‌كی جلوبه‌رگ ده‌ڵێت، تۆخ بێت و به‌لای ره‌شدا بڕوات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پانتۆڵێكی كاوبۆی شین و كراسێكی سوور و پێڵاوێكی ره‌ش بوو، ده‌توانیت گۆره‌وی سوور یان تێكه‌ڵاو له دوو ره‌نگ بكه‌یته پێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پانتۆڵه‌كه‌ت بێجی و پیڵاوه‌كه‌ت قاوه‌یی كال بوو، باشتره گۆره‌وی قاوه‌یی تۆخ یان كاڵ بێت یان نه‌خشی له هه‌ر دوو ره‌نگه‌كه تێدا بێت.
نابێت له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی فه‌رمی گۆره‌ویسپی له پێ بكرێت، چونكه زیاتر بۆ جلوبه‌رگی وه‌رزشی ده‌بێت، باشتره ئه‌ویش له په‌موو درووستكرابێت چونكه له كاتی یاریكردن عاره‌ق ناكا‌ت و بێزارت ناكا‌ت.
به‌ڵام بۆ جلوبه‌رگی فه‌رمی، باشتره گۆره‌وی ساده بێت و نه‌خشی تێدا نه‌بێت، له ره‌نگی جله‌كان بێت یان نزیك بێت لێیه‌وه، بۆ جلوبه‌رگی ره‌نگ خۆڵه‌میشی، باشتره گۆره‌وییه‌كه ره‌نگی ره‌ساسی تۆخ بێت.
شاره‌زایانی رێكپۆشی و جلوبه‌رگ ورده‌كاری زۆریان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی پۆشین و رێكخستنی ره‌نگه‌كان و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ جۆری كار و كات و شوێن باسكردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترۆدۆ كردوویه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دایه.
Considering that Justin met the leader of Ireland whilst displaying Star Wars socks, I reckon Secret Santa would be right up his alley also pic.twitter.com/g0DS3fUNmf
— Melissa Rose (@AnxiousCanuck) ٢٢ ديسمبر، ٢٠١٧
چونكه سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا به له پێكردنی گۆره‌وییه نامۆ و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان، پاڵپشتی خۆی بۆ گۆره‌وییه‌كانی كۆمپانیای John's Crazy Socks "گۆره‌وییه شێتانه‌كانی جۆن" ده‌ربڕیوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌نجێكه نه‌خۆشی زگماكی "مه‌نگۆلی" هه‌یه و به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 1.4 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.

جۆن و باوكی كه ناوی مارك كرۆنینه، به‌هۆی هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌كبه‌خشی 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیان كۆكرده‌وه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی BBC Mundo ـی ئیسپانی، پێش دوو ساڵ بیرۆكه‌ی كارێكی بازرگانیان بۆ هاتووه‌و جۆن به باوكی گوتووه ده‌مه‌وێت قوتابخانه جێبهێڵم و كارێكی بازرگانی بكه‌م، بێ ئه‌وه‌ی بیری بۆ ئه‌م جۆره كاره‌ی ئێستای بچێت.

جۆن ده‌ڵێت: "یه‌كه‌مجار به‌لامه‌وه گرنگ بوو پشت به كارێكی بازرگانی ببه‌ستم، به‌ڵام نه‌مده‌زانی ئه‌و كاڵایه چییه به باشی ده‌فرۆشرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بیرم له‌وه كرده‌وه خواردن درووستبكه‌م وبینێرمه بازاڕه‌وه و بیفرۆشم، به‌ڵام باوكی به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت: خۆ ئێمه نازانین خواردن درووست بكه‌ین".

باوكی جۆن ده‌ڵێت: "جۆن به منداڵی گۆره‌وی ره‌نگاوڕه‌نگی زۆری ده‌كڕی، بۆیه له تۆری ئینته‌رنێته‌وه گه‌ڕاو ره‌نگ و دیزانی زۆری كۆكرده‌وه تا گه‌یشته 1400 دانه، پاشان هه‌موو جۆره وێنه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت وێنه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و سه‌گ و جووچكه و زۆر شتی دیكه‌ی ده‌نه‌خشاند، هه‌ر له‌وێوه بیرۆكه‌ی فرۆشتنی گۆره‌ویمان بۆ هات و ده‌ستمان پێكرد.
ئیستاش داهاتێكی باشیان هه‌یه و گۆره‌وی به زۆر كه‌سایه‌تی ناودار ده‌فرۆشن، یه‌كێك له‌وانه جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و جۆرج بووشی باوكه. ئه‌و گۆره‌ویانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نداش كه بووه‌ته مایه‌ی تێڕامان، له گۆره‌وییه شیتانه‌كانی جۆنه.".