رووسیا: كارى كۆمپانیاكانمان له كوردستان راناگیرێت
مۆسكۆ: كێشه‌ی كۆمپانیا رووسییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر كران
K24 - هه‌ولێر:
میخائیل بوگدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه، عێراق هاوكاری كۆمپانیا رووسیه‌كان ده‌كات بۆ ئاسانكاری و سوككردنی كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان.
میخائیل بوگدانۆڤ، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و په‌ره‌ش به وه‌به‌رهێنانه‌كانیان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، به‌غدا به‌ڵێنی داوه كۆتوبه‌ندی سه‌ر ئەو كۆمپانیا رووسیانە لابدات كه له كوردستان كارده‌كه‌ن و رێگری له كاره‌كانیان نه‌كات.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌غدا چه‌ند جارێك داوای له كۆمپانیای رووسنفهتی رووسی كردووه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان بدات، به‌ڵام كۆمپانیاكه ره‌تیكردووه‌ته‌وه.