گه‌نجێكی كورد له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ئه‌مه‌ریكا كوژرا
تا ئێستا هۆكاری كوژرانه‌كه‌ی دیار نییه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی كورد به‌ناوی (رێبوار خالید محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری جاكسنڤیڵی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
پۆلیسی جاكسنڤیڵ رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ئه‌و گه‌نجه كورده‌یان به برینداری دۆزیوه‌ته‌وه، دواتر گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه و دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رێبوار سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو برینداربووه، دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، رۆژی 8ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2018 گیانی له ده‌ستدا.
رێبوار پێشتر وه‌ك وه‌رگێڕێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه، دواتریش له ماڵه‌كه‌یدا خراوه‌ته ژێر چاودێری و مانه‌وه‌ی ناچاری.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا روون نییه هۆكاری كوژرانى گه‌نجه كورده‌كه چییه، به‌ڵام پێده‌چێت به مه‌به‌ستی دزیكردن ههڵیانكوتابێته سه‌ر شوققه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه كورده، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.