لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نووسەرانی كورد دهیان كتێب بهخشرایه ئامادهبووان
یادی 48 ساڵهی دامهزراندنی دهكاتهوه
K24 - ههولێر:
لە یادی چل و ھەشت ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نووسەرانی كورد، لقی ھەولێر مەراسیمێكی یادكردنەوەی ئەنجامداو بەم بۆنەیەوە ژمارەیەك چالاكیی پێشكەشكران.
یەكێتی نووسەرانی كورد لقی ھەولێر، لە یادی 48 ساڵەی دامەزراندنیدا, مەراسیمێكی لەھۆڵی شەھید مەھدی خۆشناو لە ھەولێر رێكخست، بەم بۆنەیەوە ژمارەیەك چالاكیی پێشكەشكران.
یەكێتی نووسەرانی كورد، لە سەرهتای دامەزراندنیيەوە، گرنگی بە بوارەكانی نووسین، چیرۆك، رۆمان، لێكۆڵینەوە، وەرگێران، شيعر، ئەدەب و فۆلكلۆر داوە و چەندین بەرھەمی چاپ و بڵاوكردووهتەوە.
چل و ھەشت ساڵ لەمەوبەر و لەرۆژی 10ی شوباتی ساڵی 1970 یەكێتی نووسەرانی كورد، لەلایەن دەستەیەك لە نووسەر و ئەدیبی كورد لە بهغدا دامەزراوەو تاكو ئستا ھەشت كۆنگرەی بەستووە و چوار لقی لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ھەیە.