بەرپرسی دهروازهى پیشابور: مانگانە بە هەزاران تۆن خۆراک و دەرمان له پيشابوورهوه دەگەيهنرێتە رۆژئاوای کوردستان
روونکردنەوەێک لەسەر گوتەکانی سالار محمود
K24 – ههولێر:
له روونكردنهوهيهكدا بهرپرسى خاڵى سنوورى دهروازهى پيشابوور، وهڵامى وتهكانى پهرلهمانتار سالار مهحمودى داوهتهوه، كه بهرپرسانى ئهو خاڵه سنوورييهى تۆمهتبار كردووه به رێگه نهدان بۆ سهردانى رۆژئاواى كوردستان و راشيگهياندووه، ئهو دهروازهيه، لهسهر بڕيارى سهرۆك مهسعود بارزانى له 16ى كانوونى دووهمى 2013هوه به رووى هاووڵاتياندا كراوهيه.
دهقى روونكردنهوهكه
روونکردنەوەێک لەسەر گوتەکانی بەڕێز سالار محمود
رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 8/2/2018 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ناووی پێنج ئەندام پەرلەمانمان پێگەیشت لە فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، شيوعی کە بڕیار درابوو رۆژی شەممە ڕێکەوتی 10/2/2018 سەردانی شاری عفرین، بکەن بەڵام ناووی بەڕێز سالار محمودی تێدا نەبوو.
لە کاتی هاتنیاندا خۆم لە پێشوازیکردنیاندا بووم و هەموو ئامادەکاریێک بۆ پەڕینەوە و سەفەری ئەم بەڕێزانە کرابوو.
لەم دوو رۆژەی رابردودا بەڕێزيان کۆمەلێک بابەتی لە میدیاکاندا وروژاندوە کە دورن لە راستی بۆیە ناچار بووین به كورتى هەندێک خاڵ بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو:
1.کاک سالار باسی ئەوە دەکات کە پێمان گوتووە بەڕێز حەمید دەربەندی گوتویەتی رێگەی پێ نەدەین. بەڵام بە هیچ شێوەێک شتی وا نەگوتراوە و ناوبراو ئێستا بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی کوردستانە و لە دوور و نزیکەوە ئاگاداری سەفەری کاک سالار نەبووە.
2.کاک سالار دەلێت "ڕێگریێکی گەورە هەیە لە دەروازەی پیشابور بۆ پشتگیری کردن لە ڕۆژئاوای کوردستان". لێرەدا دەبێت بە بەڕێزیان بلێن:
*ئەگەر وایە ئەی بۆ پێنج ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەکەی تر بە حورمەتێکی زۆرەوە بەڕێ کران.
*لەم خاڵە سنورییە ڕۆژانە بە سەدان کەس هاتن و چوون دەکەن.
*نزیکەی ٤٠ رێکخراوی خێرخوازی بیانی مانگانە بە هەزاران تۆن خۆراک و دەرمان لەم خاڵە سنورییەوە دەگەێننە ڕۆژئاوای کوردستان.
*تەنیا لەم سێ هەفتەیەی دواییدا بە دەیان ڕۆژنامەنوس لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ ڕوماڵکردنی هێڕشی سەر عفرین لەم خاڵە سنورییە پەڕیونەتەوە.
*ڕۆژانە بە دەیان بارهەڵگر کاڵای بازرگانانی ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازنەوە ئەوبەری سنور.
*ڕۆژانە دەیان نەخۆش بۆ چارەسەری پزیشکی لە سنور دەپەڕنەوە.
*هاتوچۆی هەموو کوردانی ڕۆژئاوا لە هەندەران و ئەوانەی کاری کۆنسولخانەکانیان هەیە تەنیا لەم خاڵە سنورییەوەیە.
3.لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا كاك سالار دەلێت " یەکێک لە پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوویان کردنەوەی خاڵی سنوری پیشابور بووە بە ڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا". لێرەدا پێویستە بە بیر جەنابیان بێنیننەوە کە ئەم خاڵە سنورییە لە 16/1/2013 بە فەرمانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مسعود بارزانی بە ڕووی هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستاندا کراوەتەوە و ئەم سنورە لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆ بەڕووی هاتن و چوونی نەخۆش و بریندار و كاری ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و هیتر تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش داخراو نەبووە. نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسولخانەکانی وڵاتانی بیانی لە کوردستان شایەدی ئەم ڕاستییەن.
بۆیە بەڕێز سالار محمود نەدەبوایە لەسەر گرفتێکی ئیداری کەسیی هەموو ئەم شتانە بسترێتەوە و دونیاێک بوختان و شتی هەڵبەستراو لە پێناو وروژاندنی هەستی خەلک بێنێتە سەر زمان و ململانێی حزبی و شەڕی اعلامی تێکەڵی بابەتی سنوور بکات.
شوکت بربهاری
بەرپرسی خاڵی سنوریی پیشابور