ئه‌مریكا پاڵپشتی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپاتده‌كاته‌وه
ئه‌مه‌ریكا له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان, جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، پشتگیرى و خۆشحاڵیی خۆيشی به دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیرى و هاوكارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا و دابینكردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌شق و ڕاهێنانى بۆ پێشمه‌رگه كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانى خواست.
نێچیرڤان بارزانی، ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكی، ئاماده بوون، دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عیراق و هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خرایە بەر باس، هەروەها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا و داڤۆس تاووتوێ كران و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌واوى كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق.