عه‌بادی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هیچی نه‌دركاند و ته‌نیا گوتی "سته‌م له‌كه‌س ناكه‌ین"
عه‌بادی: به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان دیاریكراوه
K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوومه‌وه و به‌شی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان روونكراوه‌ته‌وه" و گووتیشی، "به‌شێكی لایه‌نه‌كان به هۆكاری سیاسی ده‌یانه‌وێت بودجه په‌ك بخه‌ن".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان عه‌بادی گووتی: ئێمه نامانه‌وێت سته‌م له كه‌س بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بیكه‌مه كار و ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ڵبژاردن، ئێمه به‌رژه‌وه‌دی هاووڵاتیانمان ده‌وێت و جیاوازیش له‌نێوانیاندا ناكه‌ین.
عه‌بادی رووی قسكانی له خه‌ڵكی كوردستان كرد و وه‌ك خۆی گوتی: "با هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان گوێبیستی من بن، ئێمه جیاوازی دژی ئه‌وان ناكه‌ین و له هه‌مان كاتدا ده‌بێت به ویژدانیش بین، ناكرێت حسابی پارێزگاكانی دیكه‌ش نه‌كه‌ین و هه‌ر پارێزگایه‌ك مافی خۆی له‌و بودجه‌یه وه‌رده‌گرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانیش به‌رامبه‌ر به پرۆژه یاسای بودجه عه‌بادی دووپاتیكرده‌وه: "به‌شێكی لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت به هۆكاری سیاسی بودجه په‌ك بخه‌ن، پێشتر هه‌ندێ لایه‌ن ده‌نگیان به‌رز بوو، ده‌یانگوت بۆچی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده وه‌رده‌گرێت، كه‌چی ئێستا به پاساوی بێ بنه‌ما بێ ده‌نگ بوون".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌ند لێژنه‌یه‌كی حكومه‌تی به‌غدا له هه‌رێم سه‌رقاڵی وردبینیكردنی لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانن، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستانیش هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كاری ئه‌و لێژنانه ته‌نیا كۆمه‌ڵێك رۆتیناته و، عه‌بادی هیچ نیازێكی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نییه و، ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نیا كات به‌فیڕۆدان و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه و هیچی تر.