كەشناسی ھۆشداری دەدات

لەم ناوچانە ئەگەری لافاو ھەیە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ھۆشداری لەبارەی بارانی بە لێزمە و دروستبوونی لافاو دەدات.

لە راگەیەندراوەكەی كەشناسی ھاتووە: "ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست لەسەر ھەرێمی كوردستان بەردەوامە، ئەگەری لافاو لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە رۆژھەڵات و ناوچەی ئیدارەی گەرمیان لە كاتەكانی شەودا تا بەرەبەیانی 18/2/2018، واتا سبەی ھەیە".

دوای مەترسی لە وشكەساڵی و چاوەڕوانی زۆری جووتیاران و ھاووڵاتیان، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئەوە دووەمین شەپۆلی بارانبارینە، كە ھەرێمی كوردستانی دەگرێتەوە.