به‌ ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا به‌ 2 ئاسیستی مێسی به‌ربه‌ستی ئیباری بڕی

بزانه‌ رووداوه‌ گرینه‌كانی یارییه‌كه‌ چی بوو

له‌ گه‌ڕی 24ـه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌ربه‌ستی یانه‌ی ئیباری بڕی و هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ نزیك بووه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 17 شووباتی 2018، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه‌ میوانی یانه‌ی ئیبار، له‌ گێمی یه‌كه‌م لویس سوارێز به‌ ئاسیستی مێسی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی به‌ گۆڵێك پێشخست، دواتر له‌ گێمی دووه‌م جۆردی ئالبا كاره‌ ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی مێسی كۆتایی پێهێنا و گۆڵی دووه‌می بۆ بارسا زیاد كرد.

یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ 62 خاڵ شوێنی خۆی له‌ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ پته‌وتر كرد، له‌وكاته‌ی یانه‌ی ئیبار به‌ 35 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ خانه‌ی هه‌شته‌م دێت.

گرینگترین ئامار و رووداوه‌ گرینگه‌كانی یارییه‌كه‌

ـ سوارێز له‌وه‌ته‌ی هاتۆته‌ بارسێلۆنا 21 گۆڵی به‌ ئاسێستی مێسی كردووه‌

ـ سوارێز له‌م وه‌رزه‌ 21 یاری كردووه‌ و به‌شداری 21 گۆڵی كردووه‌، 17 گۆڵی هه‌یه‌ و 4 گۆڵیشی دروست كردووه

ـ لویس سوارێز به‌ تۆماركردنی 100 گۆڵ بووه‌ پێنجه‌م گۆڵكاری مێژووی بارسێلۆنا، مێسی به‌ 368 گۆڵ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌ له‌ مێژووی بارسا.

ـ ئالبا له‌ كۆی 150 یاری بووه‌ خاوه‌نی 6 گۆڵ بۆ بارسێلۆنا.

ـ بارسێلۆنا 31 یارییه‌ له‌ لالیگا نه‌دۆڕاوه‌ و ریكۆردی خۆی له‌ 2010 ـ 2011 هاوتاك كرده‌وه‌.

ـ ڤاڵڤێردی یه‌كه‌م راهێنه‌ره‌ له‌ 24 یاری ده‌ستپێكی راهێنه‌رایه‌تی له‌ لالیگا نه‌دۆڕاوه‌.

ـ فابیان ئۆرێلانای چیللی له‌ خوله‌كی 63ـی یارییه‌كه‌ له‌ یانه‌ی ئیبار به‌ كارتی سوور ده‌ركرا