كاتی یارییه دواخراوه‌كه‌ی نێوان شێروانه و زێره‌ڤانی ده‌ستنیشان كرا
یانه‌ی شێروانه ده‌بێت له ماوه‌ی 48 كاتژمێر دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك بكات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كاتی یارییه دواخراوه‌كه‌ی نێوان شێروانه و زێره‌ڤانی بۆ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستنیشان كرد، به‌مه‌ش یانه كه‌لارییه‌كه ده‌بێت له ماوه‌ی 48كاتژمێر دوو یاری بكات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی یانه‌ی شێروانه‌ی لێكهوتهوه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌م هه‌فته‌یه چاوهڕواننه و یاری ناكات.
یانه‌ی شێروانه له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له پیرمام ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئارارات، راسته‌وخۆ 2 رۆژ دوای ئه‌م یارییه له نێو یاریگه‌ی خۆی ده‌بێت یارییه دواخراوه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی بكات.
فه‌رهاد كه‌ره‌م سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ڕه‌تی كرده‌وه كه بچنه ژێرباری ئه‌م بڕیاره و گوتی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له كاتی یارییه‌كه بكه‌ین.
فه‌رهاد كه‌ره‌م به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه داوایان كردووه یارییه‌كه له نێوان قۆناخی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ڕێوه بچێت، ده‌شڵێت: له باره‌ی ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری قسه ده‌كه‌ین و داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین كه كاتی یارییه‌كه دواخراوهكهمان گۆڕانكاری تێدا بكه‌ین.
یاری نێوان شێروانه و زێره‌ڤانی بڕیار بوو دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی باری كه‌شوهه‌وا یارییه‌كه دواخرا.
یانه‌ی شێروانه ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 2 یاری كردووه، خاوه‌نی شكستێك و یه‌كسانبوونێكه و به یه‌ك خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی له 3 یاری، بردنه‌وه‌یه‌ك، شكستێكێك و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه و به 4 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت.