له خولی نایابی كوردستان 4 یاری لوتكه به‌ڕێوه‌یه
دێربی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و له پیرمامیش 2 یاری ئاگرین ده‌كرێت
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 4 یاری ده‌كرێن، یانه‌ی هه‌ولێر له یاری دێربیدا له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، له پیرمامیش یانه‌ی ئارارات باوه‌ش بۆ شێروانه‌ی گه‌رمیان ده‌كاته‌وه و زاخۆ و نه‌ورۆزیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له‌م هه‌فته‌یه یانه‌ی زێره‌ڤانی چاوه‌ڕوانه و یاری ناكات.
هه‌ولێر ـ برایه‌تی
ئه‌م یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌كرێت، یانه‌ی برایه‌تی له مێژووی خولی نایاب تا ئێستا نه‌یتوانیوه شكست به یانه‌ی هه‌ولێر بێنێ.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای تێپه‌ڕبوونی 3 گه‌ڕ راهێنه‌ره‌كه‌ی یووسف كاكێ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و (ته‌ها قادر) شوێنی گرته‌وه، دوای ئه‌م یارییه‌ش به فه‌رمی ته‌ها قادر شوێنه‌كه‌ی بۆ عه‌لی وه‌هابی راهێنه‌ره نوێیه عه‌ره‌به‌كه‌ی هه‌ولێر چۆل ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵگری 3 ناسناوی خوله‌كه، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی بۆ خولی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌كانی نه‌بووه‌ته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هانده‌رانیان، له 3 یاری رابردووش هه‌ولێرییه‌كان 2 جار تووشی شكست بوونه، ته‌نیا یه‌ك گۆڵیان له خوله‌كه كردووه، ئه‌ویش له لایه‌ن ئیڤان خالید تۆمار كراوه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی به راهێنه‌رایه‌تی فاتیح حه‌مه‌خان به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له ریزبه‌ندی دووه‌می خوله‌كه دێت و له پێناو بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ئه‌م وه‌رزه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییان له پێكهاته‌كه‌یان كردووه و 7 یاریزانی نوێیان بۆ ریزه‌كانی گواستۆته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
له پیرمام یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو میوانداریی یانه‌ی هه‌ندرێنی پێشه‌نگ ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رامبه‌ر یه‌كتری یاریان نه‌كردووه و دوای 3 ساڵ دابڕان جارێكی دیكه له خولی نایاب به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.
یانه‌ی هه‌ندرێن پێش 6 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه تاڵاوی شكستی به یانه‌ی هه‌ولێر چه‌شت، ئه‌مجاره‌شیان ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه شكست به پێشمه‌رگه بهێنێت.
یانه‌ی پێشمه‌رگه له یاری رابردوو پشوو بوو، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن ئاماده‌یه و به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كات كه تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه تۆڕی ئه‌و یانه‌یه بهه‌ژنێت و دووچاری شكستی بكات.
به درێژایی مێژووی خولی نایاب هه‌میشه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن تووشی زه‌حمه‌تی بۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی له دوایین 10 یاری نێوانیان، ته‌نیا یه‌ك یاری بردۆته‌وه و 3 یاری دۆڕاندووه و 6 یاریش به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بووه.
ئارارات ـ شێرانه
یانه‌ی شێروانه به ئامانجی یه‌كه‌مین بردنه‌وه له‌م وه‌رزه له گه‌رمیانه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئارارات به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت، گه‌وره‌ترین شكستی یانه‌ی شێروانه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئارارات وه‌رزی 2012 ـ 2013 بوو كاتێك یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند.
ئارارات و شێروانه له مێژووی خولی نایاب زۆرترینجار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، یانه كه‌لارییه‌كه هه‌میشه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارارات ئه‌ركی قورس بووه و له دوایین 11 یاری نێوانیان شێروانه ته‌نیا یه‌ك یاری بردۆته‌وه و 5 یاری دۆڕاندووه و 5 یاریش به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بووه.
یانه‌ی ئارارات ئه‌م وه‌رزه هێشتا تامی شكستی نه‌كردووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ له ریزبه‌ندی سێیه‌می خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا شێروانه یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه و به ته‌نیا خاڵێك له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه جێماوه.
زاخۆ ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆزی تاكه نوێنه‌ره‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌كات، هه‌ردوو یانه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیان راهێنه‌ره‌كانیان ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه.
یانه‌ی زاخۆ له یه‌كه‌م یاری خولی نایابی كوردستان به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستی پێكرد كاتێك به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له یانه‌ی هه‌ولێری برده‌وه، به‌ڵام دواتر تووشی 3 شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو، به‌مه‌ش راهێنه‌ر و سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز هیوای سلێمانییه‌كانه و هه‌موو هانده‌رانی ئه‌و شاره چاویان له‌وه‌یه یه‌كه‌م ناسناوی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان وه‌ك پێویست نییه و له 3 یاریدا 2 خاڵیان كۆكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری ناچار كرد ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و شوێنه‌كه‌ی بۆ (سه‌فا نووری) راهێنه‌ری لاوانی یانه‌كه‌ی چۆل كرد كه ناوبراو له‌یه‌ك كاتدا ئه‌ركی دوو تیپی له‌ئه‌ستۆیه.
