به ڤيديۆ.. له ميسر قوتابخانه‌يه‌ك به سه‌ماى رۆژهه‌ڵاتى دڵى قوتابييهكانى خۆش ده‌كات
سه‌ماكارى بانگهێشتكردووه بۆ ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى قوتابييه يه‌كه‌مه‌كانى
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕه له ميسر، ره‌خنه‌يان له ئاهه‌نگى قوتابخانه‌يه‌ك گرتووه، كه سه‌ماكارى بانگهێشتكردووه بۆ ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى قوتابييه يه‌كه‌مه‌كانى.
له قوتابخانه‌ى ليسيهى هه‌ره‌م، كارگێڕى قوتابخانه‌كه ئاهه‌نگێكى بۆ قوتابييه يه‌كه‌مه‌كانى سازكرد.
ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێى ناڕه‌زايه‌تى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له ميسر، بانگهێشتكردنى ژماره‌يه‌ك ئافره‌تى سه‌ماكاره بۆ ئاهه‌نگى قوتابخانه‌كه.