شاندێكى باڵاى عێراق گه‌يشته هه‌ولێر
ئامانجىيان تاوتوێكردنى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه‌ى ههردوولايه
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكى باڵاى دارايى حكومه‌تى عێراق له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
شانده‌كه به سه‌رۆكايه‌تى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق، عه‌لى عه‌لاق گه‌يشتووه‌ته هه‌ولێر و بڕيار وايه له باره‌ى پرسه دارييهكانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نى كورديدا بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و شانده له باره‌ى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به داهات و سه‌رچاوه داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كارى ليژنه‌كانى وردبينى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
سه‌ردانى ئه‌م شانده، دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌مڕۆ سه‌فين دزهيى، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگه‌ياند، بڕیارە شاندێکی حکومەتی بەغدا بۆ دانانی میکانیزمەکانی پێدانی مووچە و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان سەردانی هەولێر بکات.
سه‌فين دزهيى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنى ئه‌و شانده‌دا، شاندێکی دیکە بۆ وردبینی له دهۆك ده‌ستيان به كاره‌كانيان كردووه.
پێشتر، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياندبوو، تا به‌ر له هاتنى نه‌ورۆز، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، ره‌وانه ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، عەبدوڵڵا زەیدی، بەرپرسی دۆسیەی کورد لە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە بە کوردستان24ى راگەیاند، شاندەکەی بەغدا هونەری و یاسایین و بەشێکن لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەکانی عێراق.
گوتیشی: "شاندەکە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکانی پەیوەست بە فڕۆکەخانەکان و نەوت و بودجە و ژمارەی فەرمانبەران هەروەها ژمارەی پێشمەرگە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات".