ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یبینی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بیری لێده‌كه‌یته‌وه
هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و وێنانه بخوێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌رچووانی كۆلێژ، له لیبیا، به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، له رۆژی ئاهه‌نگی ده‌رچووندا، رووبه‌ڕووی لێدان، هێلكه‌باران و پێداكردنی رۆنی ئۆتۆمبێل ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشحاڵی هاوڕێیان و كه‌سه نزیكه‌كان.
وێبسایتی "العربیه" راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، یونس شێخی، كه ئێستا له لیبیا له به‌شی ماركێتینگی كۆمپانیایه‌ك كار ده‌كات، باس له رۆژی ده‌رچوونی خۆی ده‌كات له كۆلێژی له ساڵی 2010، ئه‌و كاته‌ی گفتوگۆی توێژینه‌وه‌كه‌ی ته‌واو بووه، هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و هاوڕێكانیشی بۆی دانیشتبوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیان، خۆشحاڵی ده‌رببڕن.
يونس بۆ العربیه ده‌ڵێت: "هه‌وڵمدا له ژێر دیواره‌وه خۆم بدزمه‌وه و بچمه دیوی پشته‌وه‌ی كۆلێژ، به‌ڵام ئه‌وان بۆسه‌یان بۆ دانابووم، دواتریش دوامكه‌وتن و كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی خۆم ده‌رباز بكه‌م سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕ هاتم، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو، هێزم نه‌ما و كه‌وتمه ژێر ده‌ستییان، ئه‌وانیش قوتووی رۆنی ئۆتۆمبێلیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه، هه‌مووان رۆن و دواتریش خۆڵیان پێداكردم، ئینجا ده‌ستیان كرد به هێلكه‌باران كردنم، هێشتا به‌وه‌ش وازیان نه‌هێنا، منیان خسته ناو ئۆتۆمبێل و به ته‌واوی شاره‌كه‌دا منیان گه‌ڕاند".
وێڕای ئه‌و كولتووره‌ی كه بۆیان ماوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی ناڕێك په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و ئازاربه‌خش بووه بۆ یونس، به‌ڵام ئه‌و رێگر نه‌بووه هاوڕێكانی به‌شداری له ده‌ربڕینی خۆشییه‌كه‌یان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خودی خۆیشی بكه‌وێت.
یونس له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "نه‌ریتێكی جوانه بۆ ده‌ربڕینی خۆشی له نێوان براده‌ران، تا ئێستاش یاده‌وه‌رییه‌كه‌ی له‌بیرم ماوه، ژیانی زانكۆ خۆشه، به پێچه‌وانه‌ی ژیانی كاركردن كه پڕه له جدییه‌ت و رۆتین".
قوتابییه‌كی دیكه به‌ناوی ئه‌مین خه‌له‌ف، خه‌ڵكی میسراتهیه و له زانكۆی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیوته‌ر ده‌خوێنێت، پێچه‌وانه‌ی یونس بیرده‌كاته‌وه وه ده‌ڵێت: "لیبیا تاكه شوێنه به‌و شێوه‌یه خۆشحاڵی بۆ ده‌رچووانی كۆلێژ ده‌رده‌بڕن، دیارده‌یه‌كی بێبه‌هایه و پێویسته رابگیرێت"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نییه له رۆژی ده‌رچوونی به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
خه‌له‌ف باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و ره‌فتاره جگه له هاندان بۆ توندوتیژی هیچ سوودێكی نییه و خۆشترین رۆژی كه‌سه ده‌رچووه‌كه ده‌كاته ناخۆشترین رۆژ.
خه‌له‌ف ده‌ڵێت: "رۆژی ده‌رچوون ده‌بێت جوانترین رۆژ بێت، جوانترين جلوبه‌رگ بپۆشین، له‌گه‌ڵ هاوڕێكان و ئه‌ندامانی خێزان و مامۆستاكان وێنه‌بگرین و له لووتكه‌ی خۆشحاڵیدا بین، بۆچی ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه ببینین".
وه‌ك وێبسایتی "العربیه" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه‌ش، به‌شێكن له‌و ئاهه‌نگ و ده‌ربڕینی خۆشییه‌ی هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌رچووانی زانكۆ له لیبیا، نه‌ك شه‌ڕ و توندوتیژی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م