بۆ رێگریكردن له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یه‌ك گازی فرمێسك‌ڕێژ له په‌رله‌مانی كۆسۆڤۆ به‌كارهێندرا
دوای چه‌ند ساتێك له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاران به‌نیاز بوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڵام بۆمبی دووه‌میش ته‌قێندرایه‌وه و ده‌نگدان په‌كی كه‌وت
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا كه په‌رله‌مانتارانی كۆسۆڤۆ سه‌رقاڵی ده‌نگدان بوون له‌سه‌ر پرۆژه یاسای دیاریكردنی سنووری نێوان كۆسۆڤۆ و مۆنتینێگرۆ، بۆمبێكی گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌ناو په‌رله‌مانتاران ته‌قێندرایه‌وه و، نه‌توانرا ئه‌و پرۆژه یاسایه تێپه‌ڕێندرێت، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بووه‌ته هه‌وێنی ناڕه‌زایی و توندوتیژی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی چه‌پڕه‌وی كۆسۆڤۆ.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "ئه‌ی ئێف پی"، هه‌رچه‌نده ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌بووه، كه بۆمبه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ته ناو په‌رله‌مان، به‌ڵام وه‌ك رایگه‌یاندووه، له‌ریزی ئه‌و كورسیانه هه‌ڵدراوه، كه په‌رله‌مانتارانی گروپی "چه‌پڕه‌وی نه‌ته‌وه‌په‌رست" لێی دانیشتبوون.
دواتر بۆماوه‌ی چه‌ند ساتێك دانیشتنی په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێردرا به‌و نیازه‌ی دووباره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه، به‌ڵام بۆمبی دووه‌میش ته‌قێندرایه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانتارانی ناچار كرد، به‌په‌له هۆڵی دانیشتنه‌كه جێ بهێڵن و ده‌نگدانیش په‌كی كه‌وت، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس چوونه ناو هۆڵی دانیشتن و كورسییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پشكنی كه گومانیان له‌سه‌ر بوو، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش له ساڵانی 2015 و 2016 په‌رله‌مانتارانی گروپی چه‌پڕه‌وی نه‌ته‌وه‌په‌رست، گازی فرمێسكڕێژیان له هۆڵی په‌رله‌مان به‌كارهێناوه، بۆئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك هاشم تاجی بكه‌ن و هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان كۆسۆڤۆ و سربیا بكه‌ن.
له‌ساڵی 2015 هه‌ریه‌ك له كۆسۆڤۆ و مۆنتینێگرۆ رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر دیاریكردنی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه واژوو كردبوو، له‌كاتێكدا ئه‌و سنووره له‌سه‌رده‌می یوگسلافیای پێشوو سنوورێكی ناوخۆیی بوو.
ئۆپۆزسیۆنی چه‌پڕه‌وی كۆسۆڤۆ ده‌ڵێت، به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه، چه‌ندین هێكتار له دارستانی سنۆبه‌ر و چه‌م و رووبار و چۆڵه‌وانی له خاكی وڵاته‌كه‌یان بۆ مۆنتینێگرۆ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پێشتریش ئه‌و رێككه‌وتنه به‌و مه‌رجه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه په‌سه‌ند كرابوو، كه ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتیانی كۆسۆڤۆ هه‌لگیرێت، كه ژماره‌یان ده‌گاته ملیۆنێك و 800 هه‌زار كه‌س.
دوای یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانی مۆنتینێگرۆش ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام تائێستا كۆسۆڤۆ به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی ده‌نگی زۆرینه، نه‌یتوانیوه ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكات.
ئه‌لبین كۆرتی، سه‌ركرده‌ی گروپی چه‌پڕه‌وی نه‌ته‌وه‌په‌رست له دانیشتنی په‌رله‌مان پێشنیازی كرد، ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆسۆڤۆ بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه به مۆنتینێگرۆ رابگه‌یه‌ندرێت و داوای به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دووباره دیاریكردنی سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته بكرێت.
H.B