دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكی: ئه‌مه‌ریكا له مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تدایه
تره‌مپ له یه‌ك كاتدا نه‌خشه‌ی سێ جه‌نگ ده‌كێشێت
K24 - هه‌ولێر:
ریچارد هاس، گه‌وره دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێك له داڕێژه‌رانی پیشووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتن، رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له مه‌ترسیدارترین دۆخدایه.
ئه‌و دیپلۆماته له جریوه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "دۆناڵد تره‌مپ ئێستا نه‌خشه‌ی جه‌نگێكی سێ میحوه‌ری ده‌كێشێت له یه‌ك ده‌كێشێت، یه‌كێكیان: سیاسیه له دژی داواكاری تایبه‌ت بۆب مۆله‌ر، دووه‌میان: ئابووریی له دژی چین و هاوبه‌شه ئابوورییه‌كانی، سێیه‌میان: جه‌نگی راسته‌قینه‌یه له دژی ئێران و كۆریای باكوور".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێستا مه‌ترسیدارترین كاته له مێژووی نوێی ئه‌مه‌ریكا".

هاس پێشتریش له وتارێكدا به‌ناوی "به‌ره‌و كوێ؟ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا" باس له‌و ده‌كات، ئێستا واشنتن پێویستی به ستراتیژیه‌تێكی هاوبه‌شه كه سوود به ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بگه‌یه‌نێت.
هاس جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، درووشمی "یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ریكا" خراپه و باش نییه، چونكه هه‌موو وڵاتان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له پێشه‌وه داده‌نێن، بۆیه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كه‌س گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا نادات.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویستی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی جیهان رۆڵی به‌رپرسیارانه‌ی خۆی بگێڕێته‌وه و خۆی له كێشه‌كان دانه‌بڕێت، پێویسته ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری پرۆگرامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و تێكۆشان له پێناو كه‌شوهه‌وا نه‌بێت، نه‌بوونی توانای پێشبینیكردن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، وه‌ك تاكتیك باشه نه‌ك وه‌ك ستراتیژ و ده‌توانرێت ئه‌و خه‌وشانه‌ی به‌هۆی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه درووستبوونه چاكبكرێنه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا ناكرێت ته‌واوی سیسته‌مه‌كه دابڕێژرێته‌وه، چونكه ئه‌و سیسته‌مه‌ی به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه درووستبووه، سوودی زۆری بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه.
ریچارد هاس، پێشتر له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا بووه و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی سیاسه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كاریكردووه و راوێژكاری كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه.
سه‌رچاوه: RT
ا. م