"عه‌بادی یاریی به دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌كات"
ده‌وڵه‌تی یاسا: حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌توانێت رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، سەرۆکوەزیرانی عێراق کاری لەسەر هەڵدانەوەی دۆسیەکانی تایبەت بە گەندەڵی نەکردووە.
محەممەد سەیهود، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: "حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەرچەندە لەماوەی رابردوودا چەندین لێدوانی لەبارەی هەڵدانەوەی دۆسییەکانی گەندەڵی دا، بەڵام هیچ کاتێک کاری لەسەر هەڵدانەوەی دۆسیەکانی تایبەت بە گەندەڵی نەکردووە و نایکات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تەنیا لەڕێگەی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەوە دەبێت. عەبادیش دژی حکومەتی زۆرینەی سیاسییە و بۆیە ناتوانێت رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە".
لەماوەی رابردوودا چەندینجار عەبادی رایگەیاندبوو، رووبەڕووی گەندەڵی و گەندەڵکاران دەبنەوە، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان پێیانوایە، ورووژاندنی پرسی هەڵدانەوەی دۆسییەکانی گەندەڵی لەلایەن سەرۆکوەزیران تەنیا بانگەشەی هەڵبژاردنە.
له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌رده‌وام بانگه‌شه بۆ حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كات. ده‌یه‌وێت پرسی گه‌نده‌ڵی له سه‌رده‌می دوو خولی سهرۆكوهزیرانێتی خۆی دووربخاته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ساڵانه عێراق له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندایه.